ویلایه‌تی به‌لووچستان له دوو هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی ته‌مووزی 2026دا، ڕووبه‌ڕووی شه‌پۆلێكی بێپێشینه له توندوتیژی و پێكدادانی چه‌كداری بووه‌وه كه تێیدا بازنه‌ی هێرشه‌كان له ناوچه به‌لووچنشینه‌كانی باشووره‌وه بۆ ناوچه پشتوونشینه‌كانی باكووری ئه‌و ویلایه‌ته فراوان بوون.
ئه‌م خوله نوێیه‌ی ئاڵۆزییه‌كان تایبه‌تمه‌ندییه‌كی جیاوازی هه‌یه، چونکە جگه له "سوپای ڕزگاریخوازی به‌لووچ" (BLA)، ئێستا بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی پاكستان (TTP) و گروپی داعشی خۆراسانیش به شێوه‌یه‌كی چالاك به‌شداریی شه‌ڕه‌كان ده‌كه‌ن و دامه‌زراوه‌كانی حکوومەت و هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌نه ئامانج. به‌لووچستان كه له ڕووی ڕووبه‌ره‌وه نزیكه‌ی 43.6%ی خاكی پاكستان پێكدەهێنێت و خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی ستراتیژیی هه‌ستیاره له نێوان ئه‌فغانستان، ئێران و زه‌ریای هیند، دابینكردنی ئاسایش تێیدا بووه‌ته گه‌وره‌ترین ئاڵنگاری بۆ ئیسلام ئاباد. له هێرشێكی سه‌رنجڕاكێشدا له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه، چه‌كدارانی (BLA) بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی كۆنترۆڵی شاری "چاغی"یان كرد و هێرشیان كرده سه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی ده‌رهێنانی زێڕ و مس، كه به‌هۆیه‌وه 10 كه‌س كوژران كه یه‌كێكیان هاووڵاتییه‌كی توركیا بوو.
هاوكات، بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی پاكستان له ناوچه پشتوونشینه‌كانی وه‌ك "زیارەت" هێرشی توندیان ئه‌نجام دا، كه تێیدا 42 كارمه‌ندی پۆلیس كوژران. ئه‌م ڕووداوه ناڕه‌زایه‌تییه‌كی جه‌ماوه‌ریی گه‌وره‌ی لێ كه‌وته‌وه و دانیشتووانی ناوچه‌كه حکوومەتی پاكستانیان به كه‌مته‌رخه‌می تۆمه‌تبار كرد كه هیچ هاوكارییه‌كی بۆ پۆلیسه گه‌مارۆدراوه‌كان نه‌ناردووه. خه‌ڵكی ناڕازی ئێستا له شاری "کویتە" مانیان گرتووه و داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی دادوه‌ری و دادگاییكردنی به‌رپرسانی كه‌مته‌رخه‌م ده‌كه‌ن. مێژووی ململانێی نه‌ته‌وه‌یی به‌لووچه‌كان دژی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی بۆ ساڵی 1948 ده‌گه‌ڕێته‌وه و تاوەکو ئێستا سێ نه‌وه له به‌لووچه‌كان بۆ سه‌ربه‌خۆیی له شه‌ڕدان.
له لایه‌كی تره‌وه، كێشه‌ی به‌لووچستان ڕه‌هه‌ندێكی نێوده‌وڵه‌تیی وه‌رگرتووە؛ ڕێڕه‌وی ئابووریی نێوان پاكستان و چین و په‌ره‌پێدانی به‌نده‌ری "گوادر" وای كردووه چین هه‌ژموونی خۆی له ناوچه‌كه‌دا به‌هێز بكات. ئه‌مه‌ش نیگه‌رانیی قووڵی بۆ واشنتن دروست كردووه، و پاكستان بۆ ڕازیكردنی ئیداره‌ی ترەمپ و پاراستنی هاوسه‌نگی، پێشنیازی داوه به‌نده‌ری "پەسنی" له نزیك گوادر بۆ ئاماده‌یی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ته‌رخان بكرێت. ململانێی زلهێزه‌كان له‌سه‌ر سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی ئه‌م ویلایه‌ته، وه‌ك نه‌وت، غاز و كانزا گرانبه‌هاكان، بارودۆخه‌كه‌ی ئاڵۆزتر كردووه، به‌تایبه‌تی كه ئه‌م ناوچه‌یه هاوسنووره له‌گه‌ڵ گه‌رووی هورمز و ئه‌و گرژییانه‌ی كه له نێوان ئێران و ئه‌مریكادا له ئارادان. ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنانه ئیسلام ئابادیان خستووه‌ته نێوان دوو به‌رداشی هاوكارییه‌كانی چین و متمانه‌ی واشنتنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.