Erbil 31°C پێنجشەممە 16 تەمووز 07:01

ڕووسیا بەپەلە ئاگاداری ئەو هاووڵاتییانەی دەكاتەوە كە ئێستا لە وڵاتانی کەنداو و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستن

کوردستان TV
100%

حكوومەتی رووسیا هۆشدارییەكی بەپەلە دایە سەرجەم ئەو هاووڵاتییانەی كە ئێستا لە وڵاتانی کەنداو و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستن و داوای لێ كردن تا ئەوپەڕی وریایی بنوێنن و ئاگاداری خۆیان بن، بەهۆی ئەگەری دەستپێكردنەوەی شەڕ و ئاڵۆزییەكان لەنێوان ئەمریكا و ئێران.

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ چوارشەممە لە ئاگاداری و هۆشدارییەكی بەپەلەدا رایگەیاند: داوای لە سەرجەم هاووڵاتییانیمان دەكەین کە ئێستا لە وڵاتانی کەنداوی عەرەبیدا نیشتەجێن یان گەشتیان بۆ ئەوێ کردووە، ئەوپەڕی وریایی بنوێنن و ئاگاداری خۆیان بن خۆیان بەدوور بگرن لە بڵاوکردنەوەی هەر گرتەیەکی ڤیدیۆیی تایبەت بە بەرگریی ئاسمانی یاخود دەرئەنجامی هێرشەکان، ئەمەش بەهۆی پەرەسەندنی گرژییە ئەمنییەکانی ناوچەکەیە.

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە ڕاگەیەندراوێکدا هەروەها داوای لە هاووڵاتییانی کردووە خۆیان لەو ناوچانە بەدوور بگرن کە مەترسییان لەسەرە، هەروەها لە دامەزراوە سەربازییەکان و ژێرخانە هەستیارەکان نزیک نەبنەوە.

له‌ کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئامۆژگاری هاووڵاتییانی کردووە کە ڕێوشوێنی توندتر بۆ پاراستنی سەلامەتیی کەسیی خۆیان بگرنەبەر و بە شێوەیەکی بەردەوامیش چاودێری ئەو ئاگادارکەرەوە و ڕێنماییانە بکەن کە لەلایەن حكوومەتی رووسیا و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان بڵاو دەکرێنەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.