Erbil 31°C پێنجشەممە 16 تەمووز 07:01

لە گوندێکی کەرکووک لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی چەند دزێکدا جووتیارێک کوژرا و شوانێكیش بریندار بوو

کوردستان TV
100%

بەهۆی ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداری لەنێوان دانیشتووانی گوندێکی سەر بە ناحیەی لەیلان لە کەرکووک و چەند دزێکدا، جووتیارێک گیانی لەدەستدا و شوانێكیش بریندار بوو.

بەپێی زانیارییەکانی هەڵۆ جەباری، پەیامنێری کوردستان تیڤی لە کەرکووک، بەهۆی ئەوەی  ماوەیەکە دیاردەی دزیکردن لە گوندی (خدر بڵاخ)ـی سەر بە ناحیەی لەیلانی سنووری پارێزگای کەرکووک زیادی کردووە، شەوی ڕابردوو دانیشتووانی گوندەکە کەمینیان بۆ دزەکان داناوە.

لە کاتی هاتنی دزەکاندا، ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداری لە نێوان دزەکان و جووتیارێکی گوندەکە بە ناوی (ستار جەبار ئەحمەد) ڕوویداوە، لە ئاکامدا ئەو جووتیارە بە سەختی بریندار بووە و دوای گەیشتنی سوپای عێراق بە شوێنی ڕووداوەکە، جووتیارەکە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست داوە. هاوکات لە هەمان ڕووداودا شوانێکیش بریندار بووە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، دوای ڕووداوەکە، دزەکان بەرەو ئاراستەی گوندی (باوە) هەڵهاتوون و لە ئێستاشدا هێزە ئەمنییەکان هەڵمەتێکی فراوانیان بۆ دەستگیرکردنی بۆ تۆمەتبارە هەڵهاتووەکان دەست پێ کردووە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.