Erbil 31°C چوارشەممە 15 تەمووز 15:25

کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرما زیاتر بەرز دەبێتەوە

100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، پلەی گەرما زیاتر بەرز دەبێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 15ـی تەمووز، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە و پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

بۆ سبەی پێنجشەممە 16ـی تەمووز، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی، ئاسمان هەر بە ساماڵی دەمێنێتەوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت پلەی گەرما کەمێک بەرزتر ببیتەوە بەراورد بە ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:-

شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان چوارشەممە پێنجشەممە
هەولێر  42 43
سلێمانی  41 42
دهۆک 42 43
هەڵەبجە 44 44
زاخۆ 43 43
گەرمیان 47 47
پیرمام 39 40
چەمچەماڵ 43 44
حاجی ئۆمەران 33 33
ئاکرێ 43 43

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.