Erbil 31°C چوارشەممە 15 تەمووز 02:54

هەروا دێت نرخی نەوت لە جیهان بەرز دەبێتەوە

100%

دوای زنجیرەیەك هێرشی دیكەی ئەمریكا بۆ سەر ئێران، ئەمڕۆ سێشەممە جارێكی دیكە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان رووی لە بەرزبوونەوەی گەورە كرد.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت بە رێژەی 5.1% بەرز بووەوە و ئێستا بە 87.51 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.

بەهەمانشێوە نرخی نەوتی خاوی تێكساسی ئەمریكیش بەرزبووەوە و نرخەكەی لە هەر بەرمیلێكدا بەڕێژەی 3.9% بەرز بووە و ئێستا بە 81.21 دۆلارە.

سەرلەئێوارەی دوێنێ دووشەممە دوای لێدوانەكانی ترەمپ، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بە رێژەی زیاتر 9% بەرزببووەوە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندبوو: دووبارە گەماڕۆ ئاوییەكانی سەر ئێران دەسەپێنینەوە و هەروەها پاراستنی گەرووی هورمزیش دەخەینە ئەستۆی خۆمان، لەبەرامبەر ئەم كارەدا باج بە رێژەی 20% لە هەموو كاڵایەكی گواستراوە لە گەرووەكەدا وەردەگرین.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.