ئهمرۆ سێشهممه، ئیبراهیم عەزیزی سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، کە پەرلەمان دەستی کردووە بە کارکردن لەسەر پڕۆژە یاسایەک سەبارەت بە چۆنیهتی بهڕێوهبردنی گەرووی هورمز، ئەمەش لە پاشخانی گرژییە بەردەوامەکان لەگەڵ ئەمهریکا سەبارەت بە کۆنترۆڵکردنی گەرووی هورمز.
ناوبراو لە پۆستێکدا لهسهر پلاتفۆرمی ئێکس نووسیویەتی: “شەوی ڕابردوو هاوکات لەگەڵ کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکا، پڕۆژەیاساکە بە ناونیشانی "کردەوەی ستراتیژی بۆ پەرەپێدان و بەردەوامی گەرووی هورمز و کەنداوی فارس" بە فەرمی پێشکەشی پەرلەمانی ئێران کرا، بەبێ ئەوەی ناوەڕۆکەکەی و کاتهكهی دیاری بكرێت..
عەزیزی ڕاشیگهیاند: ئێمە لە بەرگریکردن لە هێڵە سورەکانمان بە تایبەت لە پێوەندی لەگەڵ بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز سازش ناكهین و خۆڕاگرین بۆ مانهوهی له دهستی ئێراندا.
تاران دەیەوێت پارەی ترانزێت لە گەروودا بسەپێنێت، هاوکات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، دەیەوێت بڕە پارەیەک کۆبکاتەوە کە هاوتایە لەگەڵ 20%ی بەهای هەر بارێک لە بەرامبەر پاراستنی گەرووەکە، ئەمەش پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە کە بڕیارە ئازادی گەشتکردن تیایدا گەرەنتی بکرێت.
دوای هەڵپەساردنی دانیشتنەکانی دوای هەڵگیرسانی شەڕ لە مانگی شوبات، پەرلەمانی ئێران دوێنێ دووشەممە دەستی بە کارەکانی کردەوە بە سەرۆکایەتی محەمەد باقر قالیباف، سهرۆكی پهرلهمان و سەرۆكی تیمی دانوستانکاری ئێران.
ژمارەیەک پەرلەمانتاری ئێران ناڕەزایی توندی خۆیان دەربڕی لە بەشدارینەکردن لە داڕشتنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە شەڕ، کە لە 17ی حوزەیران لە نێوان تاران و واشنتۆن واژۆ کرا، بۆیه هاوڕا نهبوون لهگهڵ ئهم پرۆژه یاسایهش.
بۆیه ئەم پڕۆژه یاسایه ڕەخنەی توندی لەناو ئێراندا لە لایەن باڵی موحافیزكاران لێکەوتووهتهوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.