Erbil 31°C ھەینی 17 تەمووز 01:58

لە کوێستانی قەندیل ئافرەتێک کەوتە ناو ڕووبار و خنکا

کوردستان TV
100%

لە سنووری قەزای پشدەر، ئافرەتێکی تەمەن 40 ساڵ لە کوێستانی قەندیل، بەهۆی هەڵدێرانەوە کەوتە ناو ڕووبار و خنکا.

بەپێی زانیارییەکانی خدر ڕەزگەیی، پەیامنێری کوردستان تیڤی، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 14ـی تەمووز، ئافرەتێک بە ناوی (نەسرین خدر غەریب) کە تەمەنی 40 ساڵە و دانیشتووی ناحیەی سەنگەسەری سەر بە قەزای پشدەرە، لە نزیک هەوارگەی سەرشێخانی کوێستانی قەندیل هەڵدێراوە.

زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، ئەو ئافرەتە دوای هەڵدێرانی کەوتووەتە ناو ڕووبار و بەهۆیەوە خنکاوە، دواتر تەرمەکەی لەناو ڕووبارەکە دەرهێنراوەتەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.