Erbil 31°C سێشەممە 14 تەمووز 19:10

لە سیدەکان بەهۆی وەرگەڕانی تراکتۆرێکەوە جووتیارێک بە سەختی بریندار بوو

Rawand rebwar
100%

لە سنووری قەزای سیدەکان، بەهۆی وەرگەڕانی تراکتۆرەکەیەوە لە کاتی کارکردندا، جووتیارێک بە سەختی بریندار بوو و بەهۆی ناجێگیریی باری تەندروستییەوە، ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران کرا.

ئەمڕۆ سێشەممە، 14ی تەممووزی 2026، لە گوندی "پەنجاڕ"ی سنووری قەزای سیدەکان، ڕووداوێکی وەرگەڕانی تراکتۆر ڕوویدا و لە ئەنجامدا شۆفێرەکەی بە سەختی بریندار بوو.

بەگوێرەی زانیارییەکانی مەهدی داود پەیامنێری (کوردستان تیڤی) شۆفێرەکە ناوی (شوان نەبی)ـیە، دانیشتووی گوندی پەنجاڕە و پیشەی جووتیارە. لە کاتی کارکردنی لە کێڵگەیەکی کشتوکاڵیدا، تراکتۆرەکەی وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە کەوتووەتە ژێر ئامێرە کشتوکاڵییەکە.

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران بە پەیامنێری کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: بەهۆی توندیی ڕووداوەکەوە، شۆفێرەکە بە سەختی بریندار بووە و باری تەندروستیی ناجێگیرە. بریندارەکە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری بەپەلە ڕەوانەی نەخۆشخانەکەمان کراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.