Erbil 31°C سێشەممە 14 تەمووز 14:59

نرخی نه‌وت به‌ ڕێژه‌ی زیاتر له‌ 8% به‌رزبووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه‌ به‌هۆی مه‌ترسی دووباره‌ داخستنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز و و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌مارۆ ئاوییه‌كانی سه‌ر ئێران و ئه‌گه‌ری سه‌پاندنی باج له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و هه‌روه‌ها ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕ است، نرخی نه‌وت فڕی و به‌ڕێژه‌ی 8% به‌رزبووه‌وه‌.

به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت به‌ دروستی له‌  دوای كاتژمێر 6ی ئێواره‌ ده‌ستی پێ كرد، هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به‌ ڕێژه‌ی 9.06% به‌رزبووه‌وه‌ و ئێستا به‌ 82.90 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت.

به‌هه‌ماشنێوه‌ نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مریكیش به‌ڕێژه‌ی 9.05% به‌رزبووه‌وه‌ و هه‌ر به‌رمیلێك ئێستا 77.78 دۆلار ده‌كات.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.