Erbil 31°C سێشەممە 14 تەمووز 04:37

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا واده‌ی گواستنه‌وه‌ و دابه‌زینی قوتابییانی له‌نێوان زانكۆكان دیاری كرد

کوردستان TV
100%

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى دوو رۆژی دیكه‌ی وه‌ك واده‌ی گواستنه‌وه‌ و دابه‌زینی قوتابییان له‌نێوان زانكۆكاندا دیاری كرد.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ بڵاوی كرده‌وه‌: رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 15/7/2026 پرۆسەى گواستنەوە و دابەزینی قوتابیان لەنێوان زانکۆکان بەشێوه‌ی ئەلیکترۆنى دەست پێ دەکات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ هه‌ر له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌دا مەرج و پێوەرەکانى گواستنەوە و دابەزین بۆ قوتابیانی زانکۆکانى کوردستان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (2026-2027) بەشێوەى ئەلیکترۆنى بڵاو دەبێتەوه.

وەزارەتى خوێندنى باڵاو هه‌روه‌ها ئاگاداری قوتابییانی كردوه‌ه‌ كه‌ "بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی گواستنەوە و دابەزین پێویست ناکات قوتابی سەردانی وەزارەت بکات، چونکە تەواوی پرۆسەکە بە ئەلیکترنی ئەنجامدەدرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.