Erbil 31°C سێشەممە 28 تەمووز 17:55

نێچیرڤان بارزانی گەیشتە دەوحەی پایتەختی قەتەڕ

کوردستان TV
100%

سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی بەشداریكردن لە پرسەی خوالێخۆشبوو شێخ حەمەد بن خەلیفە ئال سانی، گەیشتە دەوحەی پایتەختی قەتەڕ، لە فڕۆكەخانە لەلایەن بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە پێشوازییەكی گەرمی لێ كرا.

ئاژانسی فەرمی دەوڵەتی قەتەڕ بڵاوی كردەوە: ئەمڕۆ دووشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان گەیشتە فڕۆكەخانەی دەوحەی پایتەختی قەتەڕ.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە فڕۆكەخانەی دەوحە لەلایەن شێخ محەمەد بن عەبدوڵا بن محەمەد ئال سانی وەزیری گواستنەوەی قەتەر و محەمەد جەعفەر سەدر باڵیۆزی کۆماری عێراق لەو وڵاتە، پێشوازییەكی گەرمی لێ کرا.

هۆكاری سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەشداریكردنە لە پرسەی خوالێخۆشبوو شێخ حەمەد بن خەلیفە ئال سانی باوكی شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری دەوڵەتی قەتەڕ كە دوێنێ یەكشەممە كۆچی دوایی كرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.