Erbil 31°C سێشەممە 14 تەمووز 05:54

ترەمپ هەڕەشەی كۆنتڕۆڵكردنی گەرووی هورمز دەكات و ئێرانیش دەڵێت "ناتوانن"

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی توندی لە ئێران كرد كە ئەگەر دۆخەكە هەروا بەردەوام بێت ئەوا وڵاتەکەی ناچار دەبێت کۆنترۆڵی خۆی بەسەر گەرووی هورمزدا بسەپێنێت. لەلایەكی دیكەشەوە بارەگای خاتەمولئەنبیا وەڵامی ئەم هەڕەشانەی ترەمپ دەداتەوە و دەڵێت "بەهیچ شێوەیەك ناتوانن بەتەنیا گەرووەكە بەڕێوەببەن".

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ دووشەممە لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی (فۆکس نیوز) ئاماژەی بەوە کرد کە ئێران ئەو ڕێککەوتنەی پێشتر لە ئارادابوو هەناردە و پێشێلی کردووە.

ترەم هەروەها گوتی: ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێراندا هەبوو، بەڵام ئەوان وەك جارانی دیكە هەمیشە ڕێککەوتنەکان پێشێل دەکەن.

سەرۆکی ئەمریکا بە توندی هۆشداریشی دایە تاران و ڕایگەیاند کە ئەمریکا بە شێوازێکی زۆر توند لە ئێران دەدات. لە درێژەی قسەکانیدا جەختیشی كردەوە كە شەوی ڕابردوو بەهەمانشێوە زۆر بە توندی لێیان داوە.

لای خۆشییەوە گوتەبێژی بارەگای خاتەمولئەنبیای كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند كە بەهیچ شێوەیەك نایەڵن ئەمریكا دەستی بگات بە بەڕێوەبردنی گەرووی هورمزدا.

گوتەبێژی بارەگای خاتەمولئەنبیای كۆماری ئیسلامی ئێران هۆشداریشی دایە وڵاتانی كەنداو كە بەهیچ شێوەیەك هاوكاری ئەمریكا نەكەن، بەپێچەوانەوە هەر هاوكارییەكی ئەمریكا بە كارێكی جەنگی دایدەنێن و وەڵامی توندیان دەبێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.