لە هاوینەهەواری بێخاڵ لە سنووری قەزای ڕواندز، منداڵێکی گەشتیاری تەمەن 8 ساڵ لە باڵەخانەی چێشتخانەیەکەوە کەوتە خوارەوە و بە سەختی بریندار بوو.
بەپێی زانیارییەکانی دیانا سامی، پەیامنێری کوردستان تیڤی لە سۆران، کەمێک پێش ئێستا، لە یەکێک لە چێشتخانەکانی بەردەم تاڤگەی بێخاڵ، منداڵێکی تەمەن 8 ساڵان کە لەگەڵ خێزانەکەیدا بە مەبەستی گەشت سەردانی ناوچەکەیان کردبوو و گەشتیاری عەرەبن، لە دوای کاتژمێر 1:30ـی پاشنیوەڕۆ لە باڵەخانەی چێشتخانەیەکەوە کەوتووەتە خوارەوە.
لە دوای ڕووداوەکە، منداڵەکە لەلایەن کارمەندێکی پۆلیسی ڕواندزەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، بەڵام دواتر بەهۆی پێویستیی بە چارەسەریی زیاتر، گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سۆران.
هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو منداڵە لە چەند بەشێکی جەستەی تووشی شکان بووە و لە ئێستادا لەژێر چاودێریی چڕی پزیشکیدایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.