بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە ڕایگەیاند، بەم زووانە ناونووسین پۆ پرۆسەی حەج دەست پێ دەکات و داوا لە هاووڵاتییانیش دەکات، پێشوەختە کۆدی (UPN) و پاسپۆرت و کارتی نیشتمانی ئامادە بکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە 13ـی تەمووز، کاروان ستونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی کوردستان ڕایگه‌یاند، به‌م زووانه ده‌روازه‌ی حه‌ج ده‌كرێته‌وه و هاووڵاتییان ده‌توانن ناوی خۆیان بۆ پرۆسه‌ی حه‌جی 2027 تۆمار بكه‌ن.
گوتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی/به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی حه‌ج و عومره به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كیان ته‌واو كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ناونووسینی حاجیان ده‌ست پێ بكه‌ن.
کاروان ستونی ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، ناونووسین بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو به‌رده‌ست ده‌بێت و پێویسته هاووڵاتییان به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كان وه‌كوو: ژماره‌ی بێ هاوتای كه‌سی یوپی ئێن (UPN)، پاسپۆرت و كارتی نیشتمانی ئاماده بكه‌ن، تاوه‌كوو بتوانن به بێ كێشه و گرفت ناوه‌كانیان بۆ حه‌ج تۆمار بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.