بەرەبەیانیی ئەمڕۆ بە سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کراوەتە سەر کەمپی دارەشەکران لە سنووری پارێزگای هەولێر، لە هێرشەکاندا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
ئەمڕۆ دووشەممە 13ـی تەمووزی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە: بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، لە کاتژمێرەکانی 5:15 و 5:28ـی بەرەبەیانی، لە ڕێگەی سێ درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کەمپی پەنابەرانی ڕۆژهەڵات لە ناحیەی دارەشەکرانی سەر بە قەزای پیرمام لە هەولێر.
لەبارەی زیانی هێرشەکانەوە، لە ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایشدا هاتووە: خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.