Erbil 31°C سێشەممە 14 تەمووز 04:38

وەزارەتی کارەبا: بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە کارەبا لە بەشێکی دهۆک بڕا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی بەپەلەی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند کە بەهۆی دروستبوونی کێشەیەکی تەکنیکی لە هێڵەکانی گواستنەوەی وزە، پڕۆسەی دابەشکردنی کارەبا لە بەشێکی پارێزگای دهۆک تووشی گرفت بووە و کوژاوەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە تیمە ئەندازیاری و تەکنیکییەکانی وەزارەت دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی مەبەست و سەرقاڵی لێکۆڵینەوە و چاککردنی گرفتەکەن.

وەزارەتی کارەبا دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییانی سنوورەکە کە هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ ئەوەی بە زووترین کات کێشەکە چارەسەر بکرێت و پێشبینی دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا کارەبا بۆ ئەو ناوچانە بگەڕێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.