لە سنووری قەزای بەردەڕەش، مێردمنداڵێکی تەمەن 14 ساڵ لە کاتی کارکردندا کەوتە ژێر ئامێری هەڵکەندنی پەتاتە و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 13ـی تەمووز، لە گوندی (جووجەری بچووک)ـی سەر بە قەزای بەردەرەش، مێردمنداڵێک بە ناوی (وەلید مەولوود) تەمەن 14 ساڵ، لە کاتی کارکردن و کۆکردنەوەی بەرهەمی پەتاتە لەناو کێڵگەیەکی کشتوکاڵیدا کەوتووەتە ژێر ئامێری هەڵکەندنی پەتاتە (قالیعە).
بەپێی زانیارییەکانی سەنگەر گۆران، پەیامنێری کوردستان تیڤی، مێردمنداڵەکە بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
وەلید مەولوود دانیشتووی گوندی (زێلکا فاخر)ـی سەر بە قەزای ئاکرێ بووە و بۆ کارکردن سەردانی ئەو سنوورەی کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.