بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە میدیاكان بڵاویان کردۆتەوە، لە ئەنجامی هێرشە مووشەکییەکانی ئێوارەی ئەمڕۆی ئێران بۆ سەر وڵاتی کوێت، چەند سەربازێکی ئەمریکی کوژراون و چەندین كەسێكی دیكەش بریندار بوون.
ئاژانسی (میهر)ی ئێرانی بڵاوی كردەوە: لە ئەنجامی هێرشە مووشەکییەكەی سەر بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکی لەوڵاتی كوێت، چەند سەربازێكی ئەمریکی كوژراون.
بەپێی هەمان سەرچاوە، ئاماژە بە هەبوونی برینداریش لە ڕیزی سەربازانی ئەمریکیدا كراوە بەهۆی هێرشە مووشەکییەکەدا.
میدیا ئێرانییەكە هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە کە تا ئێستا سەرچاوە فەرمییەکان هەردوو وڵاتی كوێت و ئەمریكا لەسەر ئەم بابەتە بێدەنگن.
بەپێی تێڕوانینی ئەم ئاژانسە ئێرانییە، بنکە سەربازییەکەی ئەمریکا لە کوێت وەک یەکێک لەو شوێنانە سەیر دەکرێت کە بۆ هێرشکردنە سەر خاکی ئێران بەکارهێنراوە.
ئەمە لەكاتێكدایە كە ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە میدیا ئێرانییەکان بڵاویان كردبووەوە: هێرشە مووشەکییەکەی ئەمڕۆی ئێران یەکەی مووشەکی سەر بە هێزە وشکانییەکانی سوپای ئەمریکای لە کوێت کردووەتە ئامانج.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.