دەستەی گشتیی ئەنجوومەنی گەلی سووریا (پەرلەمان) لە یەکەمین دانیشتنی خۆیدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە (12ی تەممووزی 2026) ساز کرا، پارێزەر و ڕاوێژکاری یاسایی (عەبدولحەمید عەگیل عەواک)ی وەک سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنەکە هەڵبژارد.
عەواک دوای بەدەستهێنانی 99 دەنگ لە پرۆسەی دەنگداندا کە بۆ دیاریکردنی سەرکردایەتی نوێی پەرلەمان بەڕێوەچوو، سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
دانیشتنەکە كە ئەمڕۆ یەكشەممە بەڕێوەچوو، پێشبڕکێیەکی توندی لە نێوان عەواک و چەند بەربژێرێکی دیکەدا بەخۆیەوە بینی، کە دیارترینیان پەرلەمانتار موئەیەد هایل قیبلاوی و پەرلەمانتار محەممەد ڕامز کورج بوون.
عەبدولحەمید عەگیل عەواک سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی گەلی سووریا خاوەن باکگراوندێکی یاسایی بەهێزە، پێشتریش بەشداری لە لیژنەی دەستوور و لیژنەی دیالۆگی نیشتمانیی سووریادا كردبوو و هەروەها ڕۆڵێکی دیاری لە کارە یاسایی و دەستوورییەکاندا گێڕاوە.
وێنە: عەبدولحەمید عەگیل عەواک سەرۆکی ئەنجوومەنی گەلی سووریا

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.