ئەمڕۆ یەکشەممە، سوپای پاسدارانی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگەیاند، لەو هێرشانەی ئه‌مڕۆ بۆ سه‌ر بنكه سه‌ربازی و دامه‌زراوه‌كانی دوژمن له ناوچه‌كه ئەنجامدران، مووشەکی بالیستیی پێشكه‌وتوومان بەکارهاتووە.
لە بەیاننامەكه‌ی سوپای پاسداران‌دا هاتووه: لە هێرشەکەی ئەمڕۆ کە ئەنجامدراون، مووشەکی بالیستی لە جۆرەکانی (قەدر، عیماد، خەیبەرشێکن، فاتح 110 و زولفەقار)-مان بەکارهێناوە.
جێگەی باسە، ئەمڕۆ ئێران له یه‌ك كاتدا هێرشی مووشەکی کرده سەر چەند شوێنێک لە وڵاتانی بەحرێن، قەتەر،کوێت، عومان و ئوردن.
لە بەرامبەردا وەزارەتی ناوخۆی قەتەر ڕایگەیاند، بەهۆی کەوتنی پارچەی مووشەکەکان لە ئەنجامی بەرپەرچدانەوەی هێرشە ئێرانییەکان، سێ کەس بریندار بوون کە یەکێکیان منداڵە .
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی به‌رگریی به‌حرین ڕایگه‌یاندووه: له‌ڕێگه‌ی كارابوونی سیسته‌می دژه مووشه‌ك له ئاسمانی وڵات‌دا توانیوومانه مووشه‌كه‌كانی ئێران پووچه‌ڵ بكه‌ینه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.