لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە سنووری قەزای کۆیە، 2 کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
هاوکار عەلی، وتەبێژی تەندروستی کۆیە بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند، ڕووداوەکە لەسەر ڕێگەی نێوان کۆیە - چنارۆک - کانی کەند ڕوویداوە. بەهۆیەوە 2 هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و بریندارێکیش گەیەندراوەتە نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
بەپێی زانیارییەکان، تاوەکو ئێستا تەنها ناسنامەی یەکێک لە کۆچکردووەکان دیارە کە ناوی (محەمەد حاجی دارا نامیق تەقتەقی)یە. ناوبراو تەنها چەند ڕۆژێک بووە لە وڵاتی بەریتانیاوە گەڕاوەتەوە بۆ شارۆچکەی تەقتەق، بەڵام بەداخەوە لەم ڕووداوەدا گیانی لەدەستدا.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە تاوەکو ئێستا ناسنامەی کەسی دووەمی گیانلەدەستداو دیار نییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.