ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی ڕایگەیاند، مافی تەواوی ئەندامێتی سووریای گەڕاندۆتەوە، بە ئاماژەدان بە گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە بارودۆخە ئهمنییهكانی وڵاتهكه، بهتایبهتی لە دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد.
هەروەها ڕێكخراوهكه له ڕێگهی لیژنهی تایبهتهوه بۆی ڕوون بووهتهوه كه رێوشوێنی باش بۆ هەڵوەشاندنەوەی جبەخانەی کەرەستە قەدەغەکراوەکان گیراوەتەبەر.
لە ساڵی 2021 ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی کە بنکەکەی لە لاهایە، هەنگاوی بێوێنەی ناوە بۆ لێسەندنەوەی مافی دەنگدانی لە سووریا، دوای ئەوەی گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە هێزی ئاسمانی سووریا گازی کلۆری كیمیایی لە دژی خەڵکی مەدەنی بەکارهێناوە.
ەڵام لە دوای لادانی ئەسەد لە ساڵی 2024، دەسەڵاتە نوێیەکانی دیمەشق بەڵێنیان داوە هاوکاری ئەو ڕێکخراوە بکەن بۆ لەناوبردنی ئەو چەکە کیمیاییانەی کە سەرۆکی پێشووی ڕژێمی سووریا لە مێژە تۆمەتبار کرابوو بە بەکارهێنانی لە ماوەی شەڕی ناوخۆی سێزدە ساڵەدا.
ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی (OPCW) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، "حکوومەتی نوێی سووریا پابەند بووە بە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی سووریا بەپێی پەیماننامەی چەکی کیمیایی و لەو کاتەوە ڕێوشوێنی کۆنکرێتی گرتووەتەبەر بۆ هاوکاریکردن لەپێناو گەیشتن بەم ئامانجە".
لای خۆیهوه، فێرناندۆ ئاریاس، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوەکە ڕایگەیاندووە، ئەم بڕیارە نوێنەرایەتی هەنگاوێکی گرنگی هەوڵەکانی ڕێکخراوەکە دەکات بۆ بەدیهێنانی نەهێشتنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سەرجەم ئەو چەکی کیمیاییانەی کە ماونەتەوە کە پەیوەندییان بە حکوومەتی پێشووی سووریاوە هەیە".
سووریا لە ساڵی 2024 پەیوەندی بە ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیاییەوە کرد و ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ئاشکراکردن و ڕادەستکردنی کۆگاکانی ماددە ژەهراویەکان وەک ئامادەکارییەک بۆ لەناوچوونیان، لەژێر فشاری ڕووسیا و ئەمهریکا و بە ئامانجی ڕێگریکردن لە مەترسی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی.
له ئێستادا حکوومەتی كاتیی سووریا دەسەڵاتی بە پشکنەرانی ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی داوه بۆ مانهوهی هەمیشەیی لە سوریا بۆ بەڵگەنامەکردنی ئەو شوێنانەی کە گومانیان لێدەکرێت چەکی کیمیایی تێدابێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.