Erbil 31°C سێشەممە 14 تەمووز 08:46

فیدراسیۆنی جیهانیی کورد: پێبەخشینی مەدالیای ئیتاڵیا بە نێچیرڤان بارزانی شانازییە بۆ هەموو گەلی کورد

کوردستان TV
100%

فیدراسیۆنی جیهانیی کورد لە شاری شتوتگارتی وڵاتی ئەڵمانیا، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد، بەبۆنەی پێبەخشینی بەرزترین مەدالیای ڕێزلێنانی سڤیلی کۆماری ئیتاڵیا.

لە پەیامەکەدا هاتووە، ئەم دانپێدانانەی وڵاتی ئیتاڵیا بەڵگەی ڕێزلێنانە بۆ ڕۆڵی کاریگەر و هەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆکی هەرێم لە پەرەپێدانی دیپلۆماسی، پشتگیریکردن لە ئاشتی و بەهێزکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان.

فیدراسیۆنی جیهانیی کورد جەختی لەوە کردووەتەوە، کە ئەم خەڵاتە بەرزە تەنها بۆ سەرۆکی هەرێم نییە، بەڵکو شانازییەکی گەورەیە بۆ هەرێمی کوردستان و تەواوی گەلی کورد، کە پێگە و دەنگی خۆیان لە ئاستی جیهانیدا زیاتر دەچەسپێنن.

هەروەها لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە ئەم دەستکەوتە نیشانەی سەرکەوتنی دیپلۆماسییەتی هەرێمی کوردستانە و هەنگاوێکی گرنگە بۆ قووڵکردنەوەی دۆستایەتیی نێوان هەرێم و کۆماری ئیتاڵیا.

لە کۆتاییدا، فیدراسیۆنەکە وێڕای دووبارەکردنەوەی پیرۆزبایی، هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی بۆ نێچیرڤان بارزانی خواستووە لە ئەرک و هەوڵەکانیدا بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی گەل و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بە ڕووحی هاوکاری و ئاشتی.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.