Erbil 31°C سێشەممە 14 تەمووز 06:01

سکرتێری گشتیی ناتۆ: هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران پێویست بوون

کوردستان TV
100%

سکرتێری گشتیی ناتۆ لەبارەی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران ڕایگەیاند، پێویست بوو ئەمریکا بە توندی وەڵامی ئێران بداتەوە. هاوکات، جەختی لە ئازادیی هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی هورمزدا کردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 8ـی تەمووز، مارک ڕۆتە، سکرتێری گشتیی هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) ڕایگەیاند، ئەو هێرشانەی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران پێویست بوون.

سکرتێری گشتیی ناتۆ، ئەم کارەی بە وەڵامێک بۆ پێشێلکردنی ئاگربەست لەلایەن تارانەوە لە ڕێگەی ئامانجگرتنی کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمزدا وەسف کرد.

مارک ڕۆتە بەر لە دەستپێکی لووتکەی ناتۆ لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا قسەی کرد و گوتی: "پێویست بوو ئەمریکا دوای ئەو پەلامارانەی کە ئاراستەی کەشتیگەلی بازرگانی کران، بە توندی وەڵام بداتەوە". هاوکات، جەختی لە گرنگیی پاراستنی ئاسایشی ڕێڕەوە دەریاییە نێودەوڵەتییەکان و ئازادیی هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی هورمزدا کردەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، سەرکردەی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ لەم لووتکەیەدا دووپاتی هەڵوێستی نەگۆڕی خۆیان دەکەنەوە کە دەبێت ئێران هیچ توانایەکی بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ناوەکی نەبێت.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.