Erbil 31°C شەممە 11 تەمووز 16:18

ئەمریکا و ئێران یەکتر بە پێشێلکاری تۆمەتبار دەکەن

کوردستان TV
100%

بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، ئەمریکا زنجیرەیەک هێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەکی ئێران و  هەردوو وڵات یەکتر بە پێشێلکاری تۆمەتبار دەکەن.

میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، دەنگی 7 تەقینەوە لە شاری سیریک و 5 تەقینەوەی دیکە لە دوورگەی قشم لە بەندەر عەباس بیستراون.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، هێرشەکانی بەرەبەیانی (سێنتکۆم) و هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی نەوتیی ئەو وڵاتە لە لایەن ئەمریکاوە، بە پێشێلکاریی ئاشکرای بڕگەکانی 1، 2 و 10ـی لێکتێگەیشتنی نێوان تاران و واشنتن دەزانێت.

لە بەرانبەردا، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ئاشکرای کرد: ئەم هێرشانەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران وەڵامێکە بۆ پەلامارەکانی ئەو وڵاتە بۆ سەر سێ کەشتیی بازرگانی کە بە گەرووی هورمزدا تێپەڕ دەبوون. ئەو دەستدرێژییە ئاشکرا و بێپاساوەی ئێران، کارێکی مەترسیدار و پێشێلکارییەکی ڕوونی ئاگربەست بووە.

هاوکات (سێنتکۆم) ئاماژەی بەوە کردووە، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا زیاتر لە 80 پێگەیان لە ئێران کردووەتە ئامانج.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.