Erbil 31°C چوارشەممە 08 تەمووز 19:38

دوو تەقینەوە لە دیمەشقی پایتەختی سووریا روویان دا

کوردستان TV
100%

دوو تەقینەوە لە نزیک باڵەخانەی وەزارەتی گەشتوگوزار و ئەو هۆتێلەی ئیمانوێل ماکرۆن لە دیمەشق تێیدا دەمێنێتەوە روویان دا و تا ئێستا هیچ زانیارییەکی فەرمی سەبارەت بە قەبارەی زیانەکان بڵاو نەکراوەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 7ـی تەمووز، ئاژانسی (ڕۆیتەرز) لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاوی کردەوە، دوو تەقینەوە لەنزیک باڵەخانەی وەزارەتی گەشتوگوزار لە دیمەشقی پایتەختی سووریا ڕوویان دا کە دەکەوێتە نزیک ئەو هۆتێلەی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا تێیدا دەمێنێتەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، تەقینەوەکان لە ڕێگەی چەند بۆمبێکی چێندراوەوە ئەنجام دراون.

دواتریش میدیاکان گەیشتنی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسایان بۆ کۆشکی گەل لە دیمەشق ڕاگەیاند، بە مەبەستی ئەنجامدانی دیدارێک لەگەڵ سەرۆکی سووریا.

هاوکات تا ئێستا هیچ زانیارییەکی فەرمی سەبارەت بە قەبارەی زیانەکان یان بارودۆخی ڕووداوەکە بڵاو نەکراوەتەوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.