ئەمڕۆ یەکشەممە 5-7-2026، محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، رایگه‌یاند، کە جێبەجێکردنی هەر تێگەیشتنێک لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کارێکی ئەستەمە، بەڵام مومکینە ڕووشبدات.
ئه‌مه‌ریكا ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك مۆڵه‌تی داوه به ئێران بۆ دانیشتنی راسته‌وخۆ و واژۆكردنی ڕێككه‌وتنی كۆتایی، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌نجامدانی ڕێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی عه‌لی خامه‌نه‌یی.
قاڵیباف لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا راشكاوانه گوتی: هیچ ئاشتییەک لە نێوان ئێمە و ئەمریکادا بوونی نییە و دانیش بە ئیسرائیل‌دا نانێین، ئه‌وه‌ی هه‌یه ڕێككه‌وتنه له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵات.
هەروەها گوتیشی: رێڕەوی دیپلۆماسی دەبێت توانای ئەوەی هەبێت دەستکەوتەکانی مەیدانی جه‌نگ چەسپاو و بەهێز بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.