ئهمڕۆ یەکشەممە، سەرۆکایەتی کۆماری سوریا ڕایگەیاند، کە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا لە داهاتوویەکی نزیکدا سەردانی دیمەشق دەکات، بەبێ ئەوەی وادەیەک دیاری بکات، بۆ تاوتوێکردنی ڕێگاکانی پتەوکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسییه دووقۆڵییەکان و پرسەکانی بەرژەوەندی هاوبەش.
ئاژانسی "فرانس پرێس" بڵاویكردووهتهوه، ماکرۆن دەبێتە یەکەم سەرۆکی دەوڵەتێکی گەورە کە سەردانی كه دیمەشق بکات، دوای ڕووخانی بەشار ئەسەدی سهرۆكی ڕژێمی پێشوو لە مانگی کانوونی دووەمی 2024.
هەروەها سێیەم سەردانی سەرکردەیەکی بیانی دەبێت بۆ سوریا، دوای سەردانی ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا و شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری قەتەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.