Erbil 31°C ھەینی 03 تەمووز 18:06

سوپای پاسداران هەڕەشەی وەڵامێکی توند دەکات و ئامادەباشی هێزەکانی ڕادەگەیەنێت

100%

سوپای پاسدارانی ئێران، ئەمڕۆ هەینی هۆشدارییەکی ئاراستەی دوژمنانی وڵاتەکەی کرد و ڕایگەیاند، هەر هێرشێکی نوێ بۆ سەر ئێران بە توندترین شێوە وەڵام دەدرێتەوە.

ئەم هۆشدارییەی سوپای پاسداران لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ مەراسیمی فەرمیی بەخاکسپاردنی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای پێشووی ئێران دەستی پێ کرد.

لە ڕاگەیەندراوێکی سپای پاسداران کە میدیا فەرمییەکانی تاران بڵاویانکردووەتەوە، هاتووە: هەر دەستدرێژییەکی نوێ بە وەڵامێکی یەکلاکەرەوە و تێکشکێنەرتر لە جاران ڕووبەڕوو دەبێتەوە.

هەروەها سپای پاسداران ئاماژەی بەوەش داوە، کە تەواوی هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکە لەژێر سەرکردایەتی موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری نوێی باڵای ئێران، لە ئامادەباشی تەواودان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر مەترسییەک.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.