بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لە وەرزی هاویندا، پارێزگای واسیت بڕیاری دا كاتژمێرێك دەوامی سەرجەم فەرمانبەران كەم بكرێتەوە.
پارێزگای واسیت ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بەیاننامەیەكدا بڵاوی كردەوە: ئەنجوومەنی پارێزگای واسیت دەنگی دا لەسەر كەمكردنەوەی دەوامی سەرجەم فەرمانبەران بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما.
بڵاویشی كردەوە: كەمكردنەوەكە بۆ ماوەی كاتژمێرێك دەبێت و لە كۆتایی دەوامیشدا دەبێت.
هەروەها ئاماژە بەوەشدرا كە ئەم كەمكردنەوەی دەوامە بۆ هەردوو مانگی تەمووز و ئاب بەردەوام دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.