ئهمڕۆ پێنجشەممە، ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند، بە دڵنیاییەوە کیێڤ وەڵامی توندی ئەو تۆپبارانە گەورەیەی ڕووسیا دەداتەوە کە لە شەوی ڕابردوودا ئهنجامی دا کە لانیکەم 21 کوژراو و 85برینداری لێکەوتووەتەوە كه زۆربهیان منداڵ و ئافرهت و خهڵكی سڤلین.
زێلینسکی لە میانی سهردانێكی مهیدانی بۆ ئەو شوێنانەی کە زیانی تۆپبارانهكهی بەرکەوتووە، گوتی: "ڕووسیا ئامانجە مەدەنییەکان بۆردومان دەکات، بۆ ئەوەی ئۆکراینا ناچار بکات بە سادەیی واز لە مافهكانی بهێنێت و درزێک لە نێوان کۆمەڵگەی مەدەنی و سوپادا دروست بکات".
زێلینسكی دووپاتیشی كردهوه، "ئهوهی رووسیا بیری لێدهكاتهوه بۆ سازش كردن لهسهر ماف و داواكارییه ڕهوانمان هەرگیز ڕوونادات. "

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.