( 1954_17/7/1981)
له‌لاسايكردنه‌وه بۆ شاکارى ( دوگمەى سینە و ئه‌مان ساقى) وه‌ك نموونه...!
كورد خاوه‌نى چه‌ندين هونه‌رمه‌ندى گه‌وره و به‌توانايه له‌بوارى موزيك و گۆرانيدا، كه خۆڕسك و زاده‌ى سرووشته جوانه‌كه‌ى كوردستانن و به‌بێ هيچ مامۆستا و فێرگه‌و ئه‌كاديميايه‌كى هونه‌رى مۆسيقا بوونه‌ته پێشه‌نگ و ده‌يان شاكارو به‌رهه‌مى ناوازه‌يان تۆماركردووه و دەنگ و هونەرە بەرزەکەیان بوونه‌ته ئه‌رشيفێکى نەتەوەیی بەنرخ ، چێژى دەنگ و هونەرەکەیان هه‌ميشه له ياده‌وه‌رييه‌كانماندا به‌زيندوێتى ماونه‌ته‌وه و هه‌ركات گوێبيستيان ده‌بين به‌هه‌مان شێوه‌ى يه‌كه‌م جارچێژ ده‌به‌خشێته‌وه به‌ڕۆح و هەست وناخمان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ده‌نگى ئه‌و هونه‌رمه‌نده پێشه‌نگانه‌ى بوارى موزيك و گۆرانى كه‌به‌رهه‌مه‌كانيان ڕه‌سه‌نن له‌بوارى ميلۆدى و ده‌نگى خۆشي خۆيان وتێكسته‌كانيانه‌وه،ئەگەر فۆلكلۆر بێت يان هۆنراوه‌ى شاعيرانى كلاسيكى نه‌ته‌وه‌كه‌مان كاريگه‌ريي زۆريان له‌سه‌ر گوێگر داناوه و دواتر هه‌ندێك ده‌نگبێژ و ده‌نگخۆش به‌ڕێچكه‌ى ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه هه‌نگاويان هه‌ڵگرتووه بۆ دنياى موزيك و گۆرانى.
هه‌رچه‌نده لاساييكردنه‌وه كارێكى ئاسايي و سرووشتييه، تا ئه‌و ده‌نگخۆشه ڕێچكه‌و شێوازێكى تايبه‌ت به‌خۆى ده‌دۆزێته‌وه و به‌شێوازێكى تايبه‌ت به‌خۆى درێژه به‌كارى هونه‌رى ده‌دات، به‌ڵام ئه‌و فرياد ڕه‌س و ڕێنوێن و ڕێگا نيشانده‌رانه كێن....؟، كه ده‌ستى خه‌مخۆرى و دڵسۆزیی و هاوكارى درێژده‌كه‌ن بۆ هونه‌رمه‌ندى ده‌نگخۆش كه‌به‌رده‌وامه له‌سه‌ر لاسايكردنه‌وه‌ى گۆرانى گۆرانيبێژانى گه‌وره‌ى نه‌ته‌وه‌كه‌مان.
ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له‌مێژووى هونه‌رى موزيك و گۆرانى كوردى بده‌ينه‌وه، زۆرن له‌و كه‌سايه‌تى و مامۆستا و هونه‌رمه‌ندانه ده‌بنه فريادڕه‌س و ده‌نگخۆش ده‌خه‌نه سه‌رڕێچكه‌ى خۆيي و ڕێگاى دنياى پيرۆزى هونه‌رى موزيك و گۆرانى بۆ ڕۆشن ده‌كه‌نه‌وه.
لێره‌دا پێم باشه ڕێنوێنيه‌كى مامۆستا ( 1921_18/4/1986) هێمن ى شاعير بۆ ( محه‌مه‌د سه‌عيد نه‌جاڕ) ناسراو به ( ئاسۆ) شاعيرى ناوچه‌ى موكريان، (ئاسۆ) له ديمانه‌يه‌كدا وه‌ك بيره‌وه‌ريى ده‌يگێڕيته‌وه و ده‌ڵێت ( بۆ شێعری فارسی مامۆستا هێمن لە زەوقی دام .
لە ساڵی ۱۳٦۳ی هەتاوی (1984ى زاينى) شەوە شێعرێک بە بۆنەی جێژنی لەدایک بوونی پێغەمبەر (د.خ) لە بۆکان بەڕێوە دەچوو و مامۆستا هێمنیش تەشریفی لەوێ بەشدار بوو و من بۆ یه‌که‌م جار بوو بە خزمەتی دەگەیشتم.
من لەوێ غەزەلێکی کوردی و شیعرێکی فارسیم خوێندەوە کە دوای تەواو بوونی خوێندنەوەکەم، مامۆستا وەک باوکێکی دڵسۆز فەرمووی: (ئەتۆ بۆچی شێعری فارسی دەڵێی، ئەوان سەعدی و حافزیان هەیە، شیعری تۆیان بۆچییە....؟)، بەڕاستی ئەو قسەیە زۆر مەنتقی وەبەر دڵم کەوت و ئەوجار ئیهتمامێکی زۆرترم بە شێعرە کوردییەکانم دا.
بۆيه ئه‌و نموونه‌يه‌م خسته بەردییەى ئێوەى بەڕێز ، مه‌به‌ستمه باسێك له‌هونه‌رمه‌ندێكى ده‌نگخۆشى نه‌ته‌وه‌كه‌مان و چۆنيه‌تى دروست دوو ئاواز كه‌به‌ده‌نگه خۆشه‌كه‌ى چڕيويه‌تى و پاشان بوونە شاکار و بۆهه‌ميشه ئه‌و میلۆدیانە وده‌نگ و گۆرانييه‌کان به‌نه‌مرى ماونەتەوە، خاوەن ئەو دەنگە زوڵاڵە هونه‌رمه‌ند قادر زيره‌ك ( 1954 بێركۆت _ 17/7/1981) ە.
هه‌ركات كه گوێبيستى ناوى هونه‌رمه‌ند قادر زيره‌ك ده‌بين به‌بێ هه‌ستكردن له‌ناخ و ده‌روون و بيره‌وه‌رييه‌كانماندا گۆرانى ( دورم له‌ياران و دوگمه‌ى سينه‌و له‌بنه‌وار و بازى كوێستانان و ئه‌مان ساقى) خۆيان به‌بوون دێنن.
له‌به‌ر ده‌نگى خۆش و پاراواكه‌ى قادر زیرەک و ئه‌و تێكست و ميلۆدييه پڕچێژانه، ڕاسته‌وخۆ په‌لكێشمان ده‌كات و كۆپله به‌كۆپله‌ى تێكسته‌كه له‌گه‌ڵ ميلۆدييه‌كه بچرینەوە ، ئه‌وه‌ش كاريگه‌رى و هۆكارى ئه‌وه‌يه كه ئه‌و كاره هونه‌رييانه ڕه‌سه‌نن و له‌نێو بيره‌وه‌رييه‌كانماندا جێيان گرتووه.
هونه‌رمه‌ند قادر زيره‌ك له‌ته‌مه‌نى لاوێتييه‌وه هه‌ستى به‌وه كردووه كه تواناى گۆرانى چڕينى هه‌يه‌و ده‌نگى خۆشه، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تاوه له‌ژێر كاريگه‌رى قوتابخانه گه‌وره‌و مه‌زنه‌كه‌ى هونه‌رمه‌ند وبليمه‌تى نه‌مر ( حه‌سه‌ن زيره‌ك29/11/1921_26/6/1972 ) دا بووه، به‌ڕاده‌يه‌ك ده‌نگ و هونه‌رى زيره‌كى نه‌مر كاريگه‌رى له‌سه‌ر قادرى ده‌نگخۆش و به‌هره‌مه‌ند داناوه، كه زوڵمى له‌ناوى باوك و باپيرى كردووه، به نازناوى ( زيره‌ك) ناوى ئه‌وانى شاردۆته‌وه و ئه‌و نازناوه‌ى كردۆته ناسنامه‌يه‌ك بۆ خۆى.
قادر زيره‌ك بەڕاستی خاوەن دەنگێکی دانسقەو نایاب وبەباق و بریقەدار بوو، بە خۆڕایی نیە نازناوی (زیرەک) یان پێداوە! .
قادر زیرەکى هونەرمەند له‌سه‌ره‌تاى ساڵانى حه‌فتاكان خۆى گه‌ياندۆته ڕاديۆى كوردى به‌غدا و وه‌ك گه‌نجێكى به‌توانا و خاوه‌ن ده‌نگێكى خۆش و له‌ژێر كاريگه‌رى هونه‌ره به‌رزه‌كه‌ى هونه‌رمه‌ند( حه‌سه‌ن زيره‌ك) چه‌ند گۆرانييه‌كى تۆماركردووه وه‌ك( شه‌و، كيژێ مه‌ڕۆ جوانى و ئه‌ى به‌ناز) .
هونه‌رمه‌ند جيا له‌به‌هره‌ى ده‌نگخۆشييه‌كه‌ى، كه‌سێكى كوردپه‌روه‌ر و دڵسۆز بۆ خاك و نيشتمانه‌كه‌ى و به‌كرده‌وه‌ش لەو پێناوەداخه‌باتى بۆكردووه‌و به‌رگى پيرۆزى ( پێشمه‌رگه ) شى پۆشيوه و له‌شۆڕشى ئه‌يلوول دا وه‌ك پێشمه‌رگه‌يه‌ك بەشداربووە، له‌پێناو ئازادى و سه‌ربه‌خۆيي گه‌له‌كه‌يي و وڵاته‌كه‌ى، قادر زيره‌ك له‌دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى له ئێران له‌ساڵى (1976) له‌به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى كشتو‌كاڵى هه‌ولێر ده‌بێته فه‌رمانبه‌ر.
به‌ڵام ئه‌وخوليا زۆره‌ى له‌سينه‌و مێشكيدا بۆ هونه‌ر به‌رده‌وام هانى ده‌دات له ڕێگا پیرۆزەکەى هونه‌ر‌دا ببێتە ڕێبوارێكى به‌ئه‌مه‌كى هونه‌ر و هونه‌رى حەسەن زيره‌كى نه‌مر.
قادر زيره‌ك ده‌بێته ئه‌ندامێكى كاراى تيپى هونه‌ره ميلليه‌كانى شارى هه‌ولێر و به‌شدارى هەموو چالاكييه هونه‌رييه‌كانى ئه‌و تيپه ده‌كات لەگەڵ هونەرمەند ( جەلال سەعید1953_9/12/2013) و چەند هونەرمەندێکى دیکە، بەدەنگە خۆش و هەست بزوێنەکانیان و بەعەشقێکى زۆرەوە بۆ هونەرى گۆرانى، هەردوو هونەرمەند پێکەوە لەدڵەوە گۆرانى ( هەدروونە و سەبری بەچاوی مەستەوە) دەچڕى و ببوونە جۆشدانى جەستە و جوانترنمایشکردنى تابلۆ هونەرییەکەى تیپى هونەرە میللییەکان.
بەڵام قادر زیرەکى دەنگخۆش و بەهرەمەند هەر لەژێر کاریگەرى بلیمەتى نەمر حەسەن زیرەک دایەو له‌سه‌ر لاساييكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت .
له‌ڕێكه‌وتى (22/12/2020) له‌خزمه‌ت نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و ڕۆشنبير وسه‌رنووسه‌رى گۆڤارى ( ڕامان ) كاك ( ئازاد عه‌بدولواحيد) دابووم، دواى ده‌مو دوويه‌كى هونه‌رى و ئه‌ده‌بى باسه‌كه‌مان هاته سه‌ر هونه‌رمه‌ند ( قادر زيره‌ك)و كه‌سايه‌تى و به‌رهه‌مه هونه‌رييه‌كانى له‌و ماوه كه‌مه‌دا كه بووه‌ته پێشه‌نگ و كاريگه‌رييه‌كى زۆرى له‌سه‌ر گوێگردانا و له‌نێوه‌ندى هونه‌رى موزيك و گۆرانى كورديدا جێي خۆى بكاته‌وه، بۆبه‌رچاو ڕوونى و زانيارى ووردتر له‌سه‌ر هۆنراوه‌يه‌ك كه به‌ده‌نگى هونه‌رمه‌ند خوێندراوه و پرسيارم له كاك ئازاد عه‌بدولواحيد كرد.
كاك ئازاد له‌و ديداره‌دا لوتفى كرد زانيارى له‌سه‌ر ( گۆرانى ئه‌مان ساقى ) و چۆنيه‌تى ديدارى خۆيي و قادر زيره‌كى پێدام، سه‌ره‌تا زۆر به‌جوانى و به‌ئه‌مانه‌ته‌وه باسى له‌كه‌سايه‌تى و دڵسۆزيي و كوردپه‌وه‌رى قادر زيره‌ك كرد، وه‌هه‌روه‌ها ئاستى ده‌نگخۆشيي وتواناى هونه‌رى خسته ڕوو.
له‌به‌شێكى ديداره‌كه‌دا كاك ئازاد فه‌رمووى ( له‌دواى نسکۆى(1975) بارودۆخێكى زۆر دژوار له‌كوردستان سه‌ريهه‌ڵدا ، به‌ڵام خۆش به‌ختانه هونه‌رمه‌ندان و تيپه مۆسيقييه‌كان به‌گوڕو تينێكى زۆر و به ئومێد و هيوا و ئامانجێكى ڕۆشنه‌وه به‌رپه‌رچى ئه‌و نائومێدي يه‌يان دايه‌وه و زۆر زوو كه‌وتنه ئەنجامدانى چالاكى هونه‌رى، ئه‌و كاته‌ش هونه‌رمه‌ند حه‌مه جه‌زا3/2/1949_1/10/2010) له‌هه‌ولێر بوو، به‌رده‌وام چالاكى هونه‌رى موزيك و گۆرانى له‌ياريگاى هه‌ولێر مه‌لعه‌به‌كه ئه‌نجام ده‌درا.
زۆر جارده‌بووه جێى ڕامان و سه‌رنج ئه‌و هه‌موو جه‌ماوه‌ره چۆن كۆده‌بووه و به‌شه‌وق و دڵگه‌شييه‌كه‌وه‌به‌شدارده‌بوون له‌وئاهه‌نگانه، هونه‌رمه‌ند قادر زيره‌ك يش به‌شدارده‌بوو.
به‌ڵام به‌رده‌وام ته‌قليدى حه‌سه‌ن زيره‌كى ده‌كرده‌وه‌و گۆرانييه‌كانى زيره‌كى ده‌خوێند ته‌نانه‌ت نازناوى زيره‌كى بۆخۆى دانابوو، ئه‌وكاته قادر زيره‌ك له دايره‌ى كشتوكاڵ بوو، منيش كارمه‌ند بووم له شاره‌وانى و گه‌شت وگوزار، ئه‌و ده‌هاته دايره‌كه‌ى ئێمه و له‌وێوه يه‌كترمان ناسى، جارێك پێم گوت: كاك قايه‌ر كاتى نه‌هاتووه ئه‌و ده‌نگه خۆشه‌ت هه‌يه، واز له‌لاسايكردنه‌وه بهێنى چونكه ئه‌وه هيچ ئيزافه‌يه‌ك بۆ تۆناكات، هه‌تا ئێواره تۆ ئه‌و گۆرانييانه به (ئيبداع) يشه‌وه بڵێي هه‌رئه‌ڵێن ته‌قليدى حه‌سه‌ن زيره‌ك ده‌كات، وتى ئه‌ى چى بكه‌م .....؟!
گوتم باش‌ترين چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌يه تۆ شيعرى گۆرانى په‌يدا بكه‌ى و بچيته لاى ئاوازدانه‌رێك ئاهه‌نگى له‌سه‌ر دابنێن، گوتى گرفته‌كه‌م ئه‌وه‌يه شيعرم بۆ په‌يدا نابێت...!
گوتم ئه‌وه‌يان له‌سه‌ر من، شيعرت بۆ په‌يدا ده‌كه‌م.
ساڵى 1976 من كتێبى ئه‌خته‌ر ،شاعيرى جوانى و دڵدارى 1839_1888 کۆیەم چاپكرد بوو، كاك جيهان به‌خش كۆيي له‌شه‌قامى مزه‌فه‌رييه له‌پێشه‌وه، تۆمارگاى هه‌بوو به‌ناوى تۆمارگاى خه‌يام براده‌رمان بوو زۆرجار سه‌ردانمان ده‌كردو و كاسێت و به‌رهه‌مى هونه‌رمه‌ندانمان لێده‌كڕى، منيش به‌ڵينم به هونه‌رمه‌ند قادر زيره‌ك دابوو تا هۆنراوه‌ى بۆ په‌يدا بكه‌م، دانه‌يه‌ك له‌و كتێبه‌ى ئه‌خته‌رى شاعير خستمه زه‌رفێكه‌وه له‌لاى كاك جيهانبه‌خش بۆم دانا و ئه‌و هۆنراوه‌يه‌ش ( ئه‌مان ساقى ) يم بۆدياريكردبوو، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌و هۆنراوه‌يه زۆر شياوه بۆ گۆرانى، چونكه ئه‌خته‌ر جيا له شاعيرى، ئاواز دانه‌ريش بووه، ديوه‌خانه‌كه‌ى له‌كۆيه هه‌ميشه پڕ بووه له شاعير و ده‌نگخۆش وگۆرانيبێژ و ئه‌ديب، قه‌تارچييه‌كان له‌موكريانه‌وه ڕوويانكردۆته كۆيه سه‌ردانى ديوه‌خانه‌كه‌ى ئه‌خته‌رييان كردووه.
وه‌هيچ ئاوازێك له‌وێ ده‌رنه‌چووه له‌ژێر نيگاى ڕه‌خنه‌يى ئه‌خته‌ر تێنه‌په‌ڕيبێت، بۆيه ئه‌و هۆنراوه‌يه‌م بۆ ده‌ستنيشانكرد له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌يدا هه‌ستم ده‌كرد مۆسيقايه‌كى تيايه، دواى ئه‌وه‌ى كاك قايه‌ر ( قادر زيره‌ك) كتێبه‌كه‌ى له‌كاك جيهانبه‌خش كۆيي وه‌رگرتبوو هۆنراوه‌كانى خوێندبۆوه، زياترئه‌و هۆنراوه‌يه‌ى بۆم ده‌ست نيشانكردبوو، دواى چه‌ند ڕۆژێك يه‌كترمان بينييه‌وه، گوتى باشه من چى له‌و هۆنراوه‌يه بكه‌م و بيده‌م به‌كێ ...؟
منيش گوتم كاكه له‌شارى هه‌ولێر دوو پياوى جوان و دوو هونه‌رمه‌ندى به‌توانا و به‌رچاو و سه‌ركه‌وتوومان هه‌يه ئه‌ويش هونه‌رمه‌ندان ( ڕزگار خۆشناو 1952 شەقڵاوە ) و (وريا ئه‌حمه‌د 19/4/1947 کۆیە) كه هه‌ردووكيان ژه‌نيارى ئامێرى ( عود) ن و لەهەمان کاتیش‌دا ئاوازدانه‌ريشن.
دواى پێشنياره‌كه‌م كاك قايه‌ر هۆنراوه‌كه‌ى برد بوو بۆ لاى هونه‌رمه‌ند ڕزگار خۆشناو، كاك ڕزگاريش به‌په‌رۆش و دڵسۆزييه‌وه هاوكارى كردبوو ئه‌و ئاوازه خۆشه‌ى له‌سه‌ر ئه‌و هۆنراوه‌يه ئه‌مان ساقى دانابوو ، دواتريش هونه‌رمه‌ند وريا ئه‌حمه‌د ئاوازى له‌سه‌ر هۆنراوه‌يه‌كى نالى 1800_1856به‌ناوى دوگمه‌ى سينه بۆدانابوو.
له‌ساڵى 1978 تيپى مۆسيقاى سلێمانى و تيپى هونه‌رى هه‌ولێر بۆئه‌نجامدانى تۆماركردنى به‌رهه‌مه هونه‌رييه‌كانيان له‌ته‌له‌فزيۆنى به‌غداد كاره هونه‌رييه‌كان بۆيه‌كه‌م جار به‌شێوه‌ى ڕه‌نگاو ڕه‌نگ ملون تۆمارده‌كەن، هه‌ردوو تيپه جوان و سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ى كوردستان تيپى مۆسيقاى سلێمانى و تيپى هونه‌رى هه‌ولێر. چه‌ندين به‌رهه‌مى جوان و ناوازه‌يان تۆماركردبوو، له‌به‌رهه‌مه‌كانى تيپى هونه‌رى هه‌ولێر، كه گۆرانيان بۆ چه‌ند هونه‌رمه‌ندێك له‌و ساڵه‌دا له‌ته‌له‌فزيۆنى به‌غداد تۆماركردووه وه‌ك حه‌مه جه‌زا، سه‌لاح محه‌مه‌د، قادر كابان،عاره‌ب عوسمان،سامان محه‌مه‌د، كاوه ژاژڵه‌يي، ئيبراهيم سابير و قادر زيره‌ك.
دواى تۆماركردنى ئه‌و گۆرانيانه و بڵابوونه‌وه‌ى ده‌نگ و ڕه‌نگى هونه‌رمه‌ندان له‌ته‌له‌فزيۆن وهه‌روه‌ها به‌شێوه‌ى كاسێت له‌تۆمارگاكان،زۆر به‌زوويي ده‌نگى خۆشى هونه‌رمه‌ندان و كاره هونه‌رييه‌كانى تيپى هونه‌رى هه‌ولێر بووه جێى ستايش و خۆشحاڵى بينه‌ران و گوێ‌گران.
كاك ئازاد عه‌بدولواحيد ئاماژه‌ى و سه‌رنجى خۆى دا، دواى بڵاو بوونه‌وه‌ى ئه‌و گۆرانييانه‌ى هونه‌رمه‌ند قادر زيره‌ك، دوگمه‌ى سينه و ئه‌مان ساقى گوتى : كاك قايه‌ر هات بۆلام و وتى حه‌تمه‌ن گۆرانيه‌كانت بينيوه‌و گوێبيستى بوويت، ئێستا چيم پێ ده‌ڵێيت : منيش پێم ووت ئێستا پێت ده‌ڵێم ده‌ستخۆش و ڕێگاى هونه‌رى خۆتت دۆزييه‌وه ، ئه‌گه‌ر به‌وشێوه‌يه به‌رده‌وام بيت كه‌سايه‌تى خۆت ده‌دۆزيته‌وه و ده‌بيته هونه‌رمه‌ندێك به‌ستايل و شێوازى ده‌نگى خۆت.
هه‌روه‌ها پێشم گوت ده‌بووایه كه ئه‌و شيعره‌ى نالى تان تۆماركرد ، يه‌كێكى شاره‌زا له‌ئه‌ده‌بياتى كلاسيك به‌تێكسته‌كه‌دا بچووايه‌ته‌وه و فێرى بكرديتايه، چونكه له‌گۆرانييه‌كه دا وشه‌يه‌ك به‌هه‌ڵه ده‌ڵێيت شه‌رابى له‌على ڕۆمانى ئه‌وه ڕۆمانى نييه به‌ڵكو ڕوومانى يه ، گوتى ئاخ له‌كيسم چوو مه‌گه‌ر جارێكى تر تۆمارى بكه‌مه‌وه ، وتم كاكه هه‌ركات بيرت له‌وه كرده‌وه تۆمارى بكه‌يته‌وه ئه‌و هه‌ڵه‌يه چاكبكه‌ره‌وه.
ده‌نگى هونه‌رمه‌ندى كۆچكردوو قادر زيره‌ك ده‌نگێکى خۆشى كوردييه، كاريگه‌ر له‌سه‌ر گوێگر‌و بيسه‌ر داده‌نێت و به‌شێوه‌يه‌كى جوان ئه‌داى تێكست ده‌كات، ده‌نگى هاوته‌ريبه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانى موزيكژه‌ن، هه‌رچه‌نده ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن و خوێندنه‌وه هونه‌رييه كارى مامۆستايانى هونه‌رمه‌ندى مۆسيقايه.
ده‌بێت ڕۆڵ و تواناى به‌رزى هونه‌رمه‌ندانى ژه‌نيار كه هاوكارو پشتيوانى هونه‌رمه‌ندان به‌گشتى و هونه‌رمه‌ند قادر زيره‌ك بوون به‌رز بنرخێنين و سوپاسگوزاريان بين ، به‌تايبه‌ت هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندى ژه‌نيار وريا ئه‌حمه‌د و ڕزگار خۆشناو سه‌باره‌ت به‌و دووميلۆدييه خۆش و پڕچێژه‌ى بۆ هونه‌رمه‌ندى كۆچكردوو قادر زيره‌كيان داناوه ، دواى بڵاو بوونەوەى ئەو دوو شاکارە دەستپێکى خاڵى وەرچەرخاندنى ژیانى هونەرمەند قادر زیرەک دەبێـت.
تێكستى هۆنراوه‌ى گۆرانى ( ئه‌مان ساقى)
هۆنراوه‌ى ( ئه‌خته‌ر) ئه‌مین ئاغای كوڕی به‌كر ئاغای كوڕی محه‌مه‌د ئاغای حه‌وێزییه ، ساڵی (1839) له گه‌ڕه‌كی به‌فری قه‌ندی له كۆیه له دایكبووه، له ساڵی (1888) له كۆیه كۆچی دوایی كردووه)
ئاوازى : ڕزگار خۆشناو
ئه‌مان ساقى دڵى شه‌يدا، له‌جه‌ورى ديده غه‌مگينه
له‌نه‌شئه‌ى چاوه‌كه‌ى مه‌ستت پياڵه پڕكه بۆم بينه
فيداى چاوى سياهت بوو ، كه هۆشم بووئه‌ويشم چوو
به‌تاراجى نيگاهت چوو، ئه‌گه‌ر عه‌قڵه و ئه‌گه‌ر دينه
له‌هيجرى قامه‌تى سه‌روت وه‌كو قومرى به‌ڕۆژ و شه‌و
له‌باغى زينده‌گى پيشه‌م هه‌ميشه ئاهوو ناڵينه
ئه‌گه‌ر مه‌قصوده‌كه‌ت مه‌رگى منه ، فه‌رمانده تا بمرم
له‌تۆم ڕوح چاو نى يه ڕۆحم ، له‌به‌رچى ئه‌م ڕق و كينه
به‌داغى عه‌شقى ڕوخسارت وه‌ها له‌ت له‌ت بووه جه‌رگم
وه‌كو لاله هه‌موو ئه‌عزام به‌خوێنى ديده ڕه‌نگينه
له‌گوێ ، قه‌ولى ڕه‌قيبان چاكه نه‌گرى تاكو ڕوح ماوه
له‌سينه‌م خارى هيجرانت به‌ده‌ستى وه‌صڵت ده‌ربێنه
گوڵم سووچم چ بوو چاوه‌كه‌ت بێ ڕه‌حم و مروه‌ت بوون
ده‌خيلت بم عينايه‌ت كه كه _ئه‌خته‌ر _ زار و مسكينه.
بیبلۆگرافیای هونه‌رمه‌ند:
هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆش قادر زیره‌ك، ناوی ته‌واوی ( قادر محه‌مه‌د مسته‌فا) یه له‌ساڵی (1954) له‌گوندی (بێركوتی) نزیك شاری هه‌ولێر له‌دایكبووه، خوێندنی سه‌ره‌تایی له‌گوندی بێركوت و دواتر ڕوو ده‌كاته شاری هه‌ولێر و قۆناغی دواناوه‌ندی خوێندن له‌وشاره‌دا ته‌واو ده‌كات ، له‌به‌ر سه‌ختی ژیان و كه‌مده‌رامه‌تییه‌وه ناتوانێت درێژه به خوێندن بدات و ڕوو ده‌كاته كاركردن بۆ دابین كردنی بژێوی ژیان .
قادرزیره‌كی هونه‌رمه‌ند و ده‌نگخۆش ، له‌ته‌مه‌نی 15 ساڵیدا له‌گه‌ڵ خاتوو ( نه‌سرین ئه‌حمه‌د) ژیانی هاوسه‌ری پێكدێنێ و به‌رووبومی ئه‌و هاوسه‌رگیرییه دوو منداڵ ده‌بێت به‌ناوه‌كانی ئه‌یوب و ژیان.
قادر زیره‌كی هونه‌رمه‌ند وه‌كو هه‌رتاكێكی كۆمه‌ڵگای كوردی له‌دژی سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌ی داگیركه‌رانی كوردستان، له ساڵی 1970 چه‌كی پیرۆزی پێشمه‌رگایه‌تی ده‌كاته شانی و له‌ڕیزی پێشمه‌رگه‌كانی شۆڕشی ئه‌یلوول ده‌بێت به‌پێشمه‌رگه ، هه‌رله‌و ساڵه‌دا واته 1970 له شارۆچكه‌ی چۆمان به‌هۆی ڕووداوی ئۆتۆمبێله‌وه خاتوو نه‌سرینی هاوسه‌ری و ژیانی كچی گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و ئه‌وه ده‌بێته كۆستێكی گه‌وره‌و خەمناک و جه‌رگبڕ بۆ هونه‌رمه‌ند قادر زیره‌ك.
دواى ئەو کارەساتە هونەرمەند ڕووده‌كاته ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و لەوێ ژیان بەسەر دەبات تاساڵی 1976 جارێکى دیکە ده‌گه‌ڕێته‌وه باشووری كوردستان ، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی هه‌ولێر به‌فه‌رمانبه‌ر داده‌مه‌زرێت ، له‌ساڵی 1976 بۆجارى دووەم له‌گه‌ڵ خاتوو ئاواز عه‌بدولعه‌زیز ژیانی هاوسه‌رێتی پێكده‌هێنێ كه كچی خاڵی خۆى بووە و له‌م هاوسه‌ره‌شی ده‌بێته خاوه‌نی سێ منداڵ ئومێد‌و ئاوات‌و ئه‌رده‌ڵان.
هونه‌رمه‌ند قادرزیره‌ك هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی تیپی هونه‌ره میللییه‌كانی شاری هه‌ولێر ده‌بێته ئه‌ندام و درێژه به‌كاره هونه‌رییه‌كانی ده‌دات ، هونه‌رمه‌ند بۆ یه‌كه‌مجار به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی بۆ ته‌له‌فزیۆن له‌ساڵی 1978 به‌هاوكاری تیپی مۆسیقای هه‌ولێر تۆمارده‌كات، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌شی له‌وساڵه‌دا بۆ ته‌له‌فزیۆنی تۆماكردووه به‌ناوی:
1/ دوورم لەیاران(ئاوازوتێکستی هونەرمەند ڕزگار خۆشناو).
2/ دوگمەى سینە ( هۆنراوەى نالى و ئاوازى هونەرمەند وریا ئەحمەد) .
3/ ئەمان ساقى ( هۆنراوەى ئەختەر ، ئاوازى هونەرمەند ڕزگار خۆشناو ).
4/ لەبنەوار ( ئاوازى فۆلکلۆر و ئامادەکردنى موزیک هونەرمەند وریا ئەحمەد).
5/ بازی کوێستانان
6/ وەرە قوربان گۆرانی هونەرمەند و بلیمەتى نەمر حەسەن زیرەک.
ئه‌م گۆرانییانە ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی باشی په‌یداكرد و له‌وكات‌و ساته‌داو بووه مێژوویه‌كى پرشنگدار بۆ ئه‌رشیفی هونەرى هونه‌رمه‌ند قادر زیرەک .
له‌ڕێكه‌وتی( 17/7/1981) له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كی خۆیی گه‌شتێك سازده‌كه‌ن بۆ شارۆچكه‌ی چۆمان و گه‌لی عه‌لی به‌گ .
بەرلەو گەشتەى هونەرمەند قادر زیرەک بەدوو ڕۆژ واتە 15/7/1981 بەپێویستم زانى یاده‌وه‌رییه‌كی هونه‌رمه‌ندی شانۆ و درامای كوردی سه‌لام قادر حه‌مه‌د ، ناسراو به‌سه‌لام كۆیی 1955_ 17/8/2021 تێکهەڵکێشى بابەتەکەم بکەم .
هونه‌رمه‌ند سه‌لام كۆیی ، یه‌كێك له‌هونه‌رمه‌نده دیار و به‌تواناكانی بواری نواندن له‌شانۆ و درامادا، له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی كاركردنم له‌دیوانی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ، ڕۆژانه به‌خزمه‌تی ده‌گه‌یشتم و پێكه‌وه ده‌م و دوویه‌كمان ده‌كرد، له‌هاوینی ساڵی 2019 بوو ڕۆژێك له‌خزمه‌تیدا بووم، ده‌م دواند و سوودم له‌زانیاریی و یاده‌وه‌رییه‌كانی وه‌رده‌گرت ، پرسیارێكم لێ‌كرد سه‌باره‌ت به‌هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو قادر زیره‌ك ئایا له‌نزیكه‌وه ده‌تانناسی ..؟ یان پێوه‌ندیتان هه‌بوو..؟ .
له وه‌ڵامدا گوتی: به‌ڵێ وه زۆر نێوانمان خۆش بوو، بایاده‌وه‌رییه‌كت بۆ بگێڕمه‌وه بۆ مێژوو لات بێت، به‌رده‌وام بوو له‌گێڕانه‌وه‌ی یاده‌وه‌رییه‌كه حه‌مه گیان له‌هه‌ولێر زۆر خۆشه‌ویست بوو ، منیش گوتم كاك سه‌لام حه‌مه گیان كێیه؟! فه‌رمووی حه‌مه‌جه‌زاكه‌ی لای خۆتان سلێمانی ، ئێمه له‌به‌ر خۆشه‌ویستی و هه‌ڵوێست و كه‌سایه‌تی جوانی هه‌موو پێمان ده‌ووت حه‌مه گیان.
منیش وتم بۆیه مامۆستا و هونه‌رمه‌ند وریا ئه‌حمه‌د هه‌میشه له‌یاده‌وه‌رییه‌كانی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند حه‌مه جه‌زا، ده‌ڵێت حه‌مه گیان، گوتی به‌ڵێ وایه ئه‌وه‌نده خۆشه‌ویست بوو له‌ناو هونه‌رمه‌ندان و ته‌نانه‌ت ناو خه‌ڵكه ئاساییه‌كه‌ش به‌و ناوه‌وه بانگمان ده‌كرد، به‌هه‌رحاڵ حه‌مه گیان جیا له‌ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی ، هه‌ڵوێست و جوامێری و كوردپه‌روه‌رییه‌كه‌ی ببووه سمبول له‌شاری هه‌ولێر، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌موو هونه‌رمه‌ندان خۆش بوو وه‌ك برا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌مووان ده‌كرد، نێوانی حه‌مه‌گیان و قادر زیره‌ك زۆر خۆش بوو، هه‌ردووكیان له‌نێو جه‌ماوه‌ردا زۆر خۆشه‌ویست بوون.
به‌هۆی زوڵم و سته‌می به‌عس و كرده‌وه نامرۆڤانه‌كه‌یی به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵك و هونه‌رمه‌ندان ، حه‌مه گیان ( حه‌مه جه‌زا 3/2/1949_ 1/10/2010) وازی له‌ژیانی شار هێنا و ڕووی كرده شاخ و بوو به‌پێشمه‌رگه ، به‌ڵام چوونی حه‌مه گیان بۆ شاخ و به‌جێهێشتنی ئه‌و هه‌موو براده‌ر و هه‌واداره لەناو شارى هەولێر و دەوروبەرى ، ناڕه‌حه‌تی و دڵته‌نگی له‌نێو خه‌ڵكدا دروستكرد، نه بۆ ئه‌وه‌ی كه ڕۆیشتۆتە دەرەوە و‌ببووه بە‌پێشمه‌رگه! نەخێر زیاتر له‌به‌ر خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی بوو.
به‌رله دوو ڕۆژ له مه‌رگی ناوه‌ختی هونه‌رمه‌ند قادر زیره‌ك واته (15/7/1981) له‌ناو بازاڕ هونه‌رمه‌ند قادر زیره‌كم بینی به‌ڕه‌حمه‌ت بێت زۆر بێ تاقه‌ت و ناڕه‌حه‌ت بوو، بێ هیوا و بێ ئومێدی له‌سیمایدا به‌دی ده‌كرا..!
منیش گوتم كاكه بۆ وا بێ تاقه‌تی چی بووه ؟ له‌وه‌ڵامدا وتی چۆن بێ تاقه‌ت نه‌بم خۆت ده‌زانی حه‌مه گیان چۆته شاخ و به‌جێیهێشتین ، منیش خۆم ناگرم و سه‌فه‌رێكم به‌ده‌سته‌وه‌یه بۆلای دیانا و ڕواندز، هه‌ركه گه‌ڕامه‌وه منیش خۆم ده‌گه‌یه‌نمه لای حه‌مه گیان و دەبمەوە پێشمەرگەو له‌شاخیش پێكه‌وه ده‌بین، به‌داخه‌وه ڕۆژی( 17/7/1981 ) هه‌واڵێكی دڵته‌زێن كه‌ناخی هه‌مووانی هه‌ژاند، ئه‌و هونه‌رمه‌نده ده‌نگخۆشه به‌كاره‌ساتی ئۆتۆمبێل گیانی له‌ده‌ستدا و ئاواته‌كه‌ی نه‌هاته‌دی .
لەهەمان ڕۆژى گەشتەکەى ( 17/7/1981) هونەرمەند قادر زیرەک و هاوڕێکانى له‌گه‌ڕانه‌وه‌یاندا له‌سه‌ر ڕێگای (خه‌لیفان _ ده‌شتی هه‌ریر) ئۆتۆمبێله‌كه‌یان وه‌رده‌گه‌ڕیت و هونه‌رمه‌ند قادر زیره‌ك وهاوڕێیه‌كی گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، به‌خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه ئه‌و هونه‌رمه‌نده جوانه‌مه‌رگه له‌ته‌مه‌نی (27) ساڵیدا گه‌یشته كاروانی هونه‌رمه‌ندانی نه‌مر.
بەداخەوە ئەو دەنگ خۆشە نەمرە وەک پەپوولە ئاسا تەمەنى کورت بوو، بەڵام دەنگ و هونەرەکەى بۆ هەمیشە بەپیرۆزى و بەنەمرى دەمێنێتەوە، ڕووحی شاد و گڵكۆی هونه‌رمه‌ند قادر زیره‌ك هه‌میشه لێوریژ بێت له‌میلۆدی ڕه‌سه‌نی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و ده‌نگ و هونه‌ری بلیمه‌تی نه‌مر حه‌سه‌ن زیره‌ك .
سه‌ره‌نج : گۆرانى ئەمان ساقى هۆنراوه‌كه 7 كۆپله‌يه ، به‌ڵام هونه‌رمه‌ند 6 كۆپله‌ى خوێندووه دوا كۆپله‌ى نه‌خوێندووه .
هونه‌رمه‌ند قادر زيره‌ك ده‌ڵيت وه‌كو لاله هه‌موو گيانم به‌خوێنى ديده ڕه‌نگينه واته وشه‌ى ئه‌عزام گۆڕيوه به گيانم.
جەمال عومەر- جەمالى دەلاک / سلێمانى

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.