Erbil 31°C ھەینی 03 تەمووز 00:10

لە تایلەند 8 پیاوی ئایینی بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێکەوە گیانیان لەدەستدا

100%

وۆرایان بووننارات، پارێزگاری موکداهان لە تایلەند ڕایگەیاند، کە لە ئەنجامی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب لەگەڵ گرووپێکی 35 کەسی لە پیاوانی ئایینی (بوودیەکان)، 8 کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی زانیارییەکانی حکوومەتی ناوخۆیی، 5 پیاوی ئایینی لە شوێنی ڕووداوەکە و 3 کەسی تریش دوای گەیاندنیان بۆ نەخۆشخانە گیانیان سپاردووە.

هەر لەم ڕووداوەدا، 14 کەسی دیکە بریندار بوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە، کە باری تەندروستیی 4 کەسیان بە "ناجێگیر" وەسف کراوە. ئەم گرووپە کە لە پارێزگای موکداهانەوە (375 میل لە باکووری ڕۆژهەڵاتی بانکۆک) دەستیان بە گەشتێکی ئایینی کردبوو، بە نیازبوون مەودای 160 میل بە پێ بەرەو پارێزگای ئوبۆن ڕاتچاتانی ببڕن.

ڕووداوەکە تەنها 30 خولەک دوای دەستپێکردنی پیاسە ئایینییەکەیان ڕوویداوە. ڤیدیۆیەکی کامێرای چاودێری کە لەلایەن کۆمەڵەی فریاگوزاریی "ڕوام جای موکداهان" بڵاوکراوەتەوە، دیمەنی پیاوە ئایینییەکان نیشان دەدات کاتێک بە یەک ڕیز لە کەناری شەقامەکە دەڕۆن، بەرلەوەی ئۆتۆمبێلە پیکابەکە، کە منداڵێکی 11 ساڵان لێی دەخوڕی، بە خێراییەکی زۆر خۆیان پیا بکێشێت.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.