بەپێی داتاکانی پەیمانگەی زانستە دەریاییەکانی ئیسپانیا، باکووری ڕۆژئاوای دەریای ناوەڕاست ڕووبەڕووی شەپۆلێکی گەرمای دەریایی مێژوویی بووەتەوە، کە تێیدا پلەی گەرمای ئاوەکە گەیشتووەتە ئاستێکی پێوانەیی.
پەیمانگەکە ئاشکرای کردووە، کە تێکڕای پلەی گەرمای ئاوی دەریا لەو ناوچەیەدا 5.2 پلەی سیلیزی لە سەرووی تێکڕای ئاسایی و سروشتیی خۆیەوە تۆمارکراوە، کە ئەمەش بەرزترین ڕێژەیە لە مێژووی تۆمارە دەریاییەکاندا.
خوێستینۆ مارتینێز، توێژەر لە پەیمانگەی زانستە دەریاییەکان ڕایگەیاند، ئەم بەرزبوونەوە پێوانەییە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بەو شەپۆلە گەرما توندەوە هەیە کە لەم دواییانەدا زۆربەی وڵاتانی کیشوەری ئەورووپای گرتووەتەوە و کاریگەرییەکی گەورەی کردووەتە سەر ژینگەی دەریایی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.