ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی حه‌یده‌ر عه‌بودی گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق فیدڕاڵ بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن رایگه‌یاند، پشت ئه‌ستوور به خودا و گه‌لی عێراق به ڕژدی ڕووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵكاران ده‌بینه‌وه.
ئه‌وه‌ی خواره‌وه‌ش به‌شێكه له پوخته‌ی وته‌كانی گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ..
- له چوارچێوه‌ی یاسا به‌ركاره‌كانی عێراق ڕووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵ و گه‌نده‌ڵكاران ده‌بینه‌وه.
- ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره دزراوه‌كانی سامانی گشتی گه‌لی عێراق ده‌ستمان پێكردووه، پلان بۆ داڕێژراو بووه و له مێژووی پێشینه‌ی حكوومه‌ته‌كانی ڕابردوودا له عێراق وێنه‌ی نه‌بووه.
- بڕیاری جێگر هه‌یه بۆ دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان مانگانه له كاتی خۆیدا، ئه‌وه نه‌گۆڕه و لای ئێمه بڕاوه‌ته‌وه.
- له‌و ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌ی ده‌ستمان پێكردووه بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵكاران چاوپۆشی له كه‌س ناكرێت له هه‌ر ئاست و پله و پێگه‌یه‌كی حزبی یان سیاسی‌دا بێت.
- پڕۆسه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵكاران درێژخایه‌نه و به‌رده‌وامی ده‌بێت تا ئه‌نجامی كۆتایی.
- هه‌ژمارێكی تایبه‌ت بۆ پاره گه‌ڕاوه‌كان بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی ده‌وڵه‌ت دروست ده‌كرێت له‌سه‌ر بریار و ڕاسپارده‌ی عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق.
- گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره دزراوه‌كان له ده‌ستی گه‌نده‌ڵكاران بۆ خه‌زنه‌ی گشتیی ده‌وڵه‌ت، كاریگه‌ری ئه‌رێنی زۆر باشی ده‌بێت له‌سه‌ر دابینكردنی مووچه‌ی مانگانه‌ی گه‌لی عێراق و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌كو ئاو و كاره‌با و ڕێگاوبانه‌كان.
- هیچ لایه‌نێكی ده‌ره‌كی ده‌ستی نه‌بووه له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی كه ده‌ستمان داوه‌تێ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵكاران.
- هه‌موو ڕێگایه‌كی ده‌رچوون گیراوه له‌و كه‌سانه‌ی كه ناویان له‌ناو لیستی گه‌نده‌ڵكاران هه‌یه و خۆیان حه‌شار داوه، به‌دڵنیایی ده‌ستی یاسا و تۆڵه‌ی گه‌لی دڵسۆزی عێراق پێیان ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.