کۆشکی سپی ڕایگەیاند، کە ستیڤ ویتکۆف و جارێد کۆشنەر وەک نوێنەری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەشداری لە کۆبوونەوەیەکدا لە شاری دۆحەی پایتەختی قەتەر دەکەن.
ستیڤ ویتکۆف، کە نێردەی تایبەتی ئەمریکایە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پێکەوە لەگەڵ جارێد کۆشنەر لەو کۆبوونەوەیەدا ئامادە دەبن کە بڕیارە تێیدا باس لە پرسە ئەمنییەکانی ناوچەکە و ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و لوبنان بکرێت.
ئەم جووڵە دیپلۆماسییەی واشنتن لە کاتێکدایە، کە هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و جێگیرکردنی سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوامییان هەیە. ستیڤ ویتکۆف و جارێد کۆشنەر بە دوو کەسایەتی نزیک لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، دادەنرێن و پێشتریش ڕۆڵیان لە گفتوگۆ دیپلۆماسییەکانی ناوچەکەدا هەبووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.