ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، جێگری وه زیری ده ره وه ی ئێران ڕایگه یاند، ئه‌مرۆ تیمی ته‌كنیكی له نێوان ئێران و عومان له شاری مسقه ت كۆبوونه‌ته‌وه بۆ تاوتوێکردنی به‌ڕێوه‌بردنی هاوبه‌شانه‌ی گه‌رووی هورمز له ئاینده‌دا له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا.
ئاژانسی فرانس پرێس له زاری به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكا بڵاویكردووه‌ته‌وه كه له چوارچێوه‌ی پابه‌ندییه‌كان به ڕێككه‌وتنی 60 ڕۆژه له نێوانیاندا هه‌موو جۆره هێرشێكی ئاسمانی و ده‌ریایی ڕاگیراوه له‌نێوان واشنتن و تاران‌دا، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی كه بوار بڕه‌خسێت له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كانی ڕێككه‌وتنه‌كه گفتوگۆ بكرێت له داهاتوودا.
لای خۆی، دوێنێ یه‌كشه‌ممه عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند، به‌ڕێوه‌بردنی گه‌رووی هورمز به‌رپرسیاریه‌تی ئێرانه و مافی هیچ كه‌سێكی تری به‌سه‌ره‌وه نییه.
ده‌شڵێت: له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ به‌تایبه‌تی عومان له‌سه‌ر هێلین بۆ به‌ڕێوه‌بردنی خۆماڵی گه‌رووی هورمز له ڕۆژانی داهاتوودا.
لە کاتێکدا ئێران و عومان هەردوو دیوی گەرووی هورمز کۆنتڕۆڵ دەکەن، ڕێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە یاسای دەریا کە لە ساڵی 1982 پەسەندکرا، مافی "تێپەڕاندنی ترانزێت" لەو گەرووانەی کە بۆ کەشتیوانی نێودەوڵەتی بەکاردەهێنرێن، وەک هورمز کە کەنداو بە جیهان دەبەستێتەوە، گەرەنتی دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.