ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا بەڵێنیدا گەرەنتی ئاسایشی وڵاتەکەی بکات و ڕووبەڕووی تەحەددیاته سیاسی و سه‌ربازییه‌كان ببێتەوە، لە کاتێکدا کیێڤ بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر ژێرخانی سەربازی و وزەی ڕووسیا.
پووتین ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، لە میانی کۆنفرانسی پارتەکەی گوتی: ئێمە کێشەکان دەبینین، دان بە بوونیاندا دەنێین و کار بۆ چارەسەرکردنیان دەکەین. "بەڵام بێ گومان ئاسایشی وڵات و هاووڵاتیانمان له‌پێش هه‌موو شتێكه و مسۆگەری دەکەین."
ناوبراو لە کۆنفرانسەکەدا کە پێش هەڵبژاردنەکانی مانگی ئەیلول ئه‌نجامدراوه، ئاماژەی بەوەشکرد، "بێ گومان بەرەو ڕووی ئاڵنگاریی گه‌وره ده‌ڕۆین، به‌هێزه‌وه ناوی پیرۆزی رووسیا به‌رز ڕاده‌گرین و ڕووبه‌ڕووی تەحەددای هێرشە تیرۆریستییەکان ده‌بینه‌وه کە خاک و ژێرخانی ئێمە دەکەنە ئامانج. "
شەڕی ئۆکراینا زیاتر لە چوار ساڵە بەردەوامە. ڕووسیا ڕۆژانە بەردەوامە لە بۆردومانکردنی دراوسێی وڵاتەکەی كه ئۆكراینایه، لە کاتێکدا کیێڤ هێرشەکانی چڕتر كردووه‌ته‌وه، بەتایبەتی بۆ سەر ژێرخانی وزەی ڕووسیا له سه‌نته‌ری شاری مۆسكۆ و شوێنه ستراتیجییه‌كانی تر .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.