تۆماس ڕۆفێکامپ، سەرۆکی لیژنەی بەرگریی بوندستاگ ڕاگەیاندووە، ئەڵمانیا لە خەباتدایە بۆ وەرگرتنی سەرباز و بڕیارە تا مانگی تەمموزی 2027 بڕیار بدات کە ئایا خزمەتی سەربازیی ناچاری دەگەڕێنێتەوە یان نا.
بە لەبەرچاوگرتنی پەرەسەندنی هەڕەشەکانی ڕووسیا و سەختی پێشبینیکردنی پێگەکانی ئەمه‌ریکای هاوپەیمان، فریدریش مێرز، ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا بەنیازە بەهێزترین سوپای ئاسایی لە ئەوروپا بنیات بنێت، بە زیادکردنی ژمارەی سەربازە پیشەگەرەکان لە 185 هەزارەوە بۆ لانیکەم 260 هەزار سەرباز تا ساڵی 2035.
له ڕاپۆرتێكی به‌دواداچوونی ئاژانسی فرانس پرێسدا هاتووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌ڵمانیا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه له خزمه‌تی سه‌ربازی ئاره‌وومه‌ندانه، بۆیه ناچار بووه له ئێستادا بیر له بژارده‌ی خزمه‌تی سه‌ربازی زۆره ملی بكاته‌وه.
تۆماس ڕۆفێکامپ، سەرۆکی لیژنەی بەرگریی بوندستاگ بە ئاژانسی فرانس پرێسی گوتووە، ئەگەر نەتوانین لە ڕێگەی خۆبەخشییەوە ئەم ئامانجانە بەدی بهێنین، ئەوا دەبێت بگەڕێینەوە بۆ بڕیاری خزمه‌تی زۆره‌ملی .
ده‌شڵێت: پێویستە تا 31ی تەمموزی ساڵی داهاتوو په‌رله‌مان بڕیار بدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.