Erbil 31°C شەممە 27 حوزەیران 16:56

قائانی بۆ ئیسرائیل: لە لوبنان نەکشێنەوە توشی شکست دەبن

Kurdistan Ahmed
100%

ئیسماعیل قائانی هۆشداری دەداتە ئیسرائیل: ئەمڕۆ لە لوبنان نەکشێنەوە، سبەی تووشی شکست دەبن

ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران، پەیامێکی هەڕەشەئامێزی ئاراستەی ئیسرائیل کرد و داوای کشانەوەی دەستبەجێی هێزەکانی ئەو وڵاتەی لە باشووری لوبنان کرد.

قائانی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: "پێویستە ئیسرائیل هەر ئەمڕۆ لە خاکی لوبنان بکشێتەوە، ئەگەرنا سبەی ڕووبەڕووی شکستێکی گەورە دەبێتەوە." ئەم لێدوانە وەک ئاماژەیەک دەبینرێت بۆ ئەوەی کە گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بەرفراوانتر ئەگەر بێت و ئیسرائیل بەردەوام بێت لە مانەوە لەو ناوچانەی کە بە "ناوچەی ئەمنی" ناویان دەبات.

ئەم هەڕەشەیەی قائانی لە کاتێکدایە کە لە ساڵی 2026دا گرژییە مەیدانییەکان لە باشووری لوبنان گەیشتوونەتە ئاستێکی مەترسیدار و سوپای ئیسرائیل جەخت لەسەر مانەوەی هێزەکانی دەکاتەوە بۆ پاراستنی ناوچە سنوورییەکانی باکووری وڵاتەکەی.

چاودێرانی سیاسی پێیان وایە ئەم پەیامەی فەرماندەی فەیلەقی قودس نیشانەی ئەوەیە کە تاران دەیەوێت فشارە سەربازییەکان لەسەر تەلئەبیب چڕ بکاتەوە بۆ ئەوەی ناچاری بکات ڕێککەوتنەکانی کشانەوە قبوڵ بکات. تا ئێستا حکومەتی ئیسرائیل هیچ وەڵامێکی فەرمیی بۆ ئەم لێدوانانە نەبووە، بەڵام پێشتر بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ڕایگەیاندبوو کە سوپاکەیان "ئازادی تەواوی ڕەفتارکردنی" هەیە و هیچ سنوورێکیان بۆ دانەنراوە لە ناو خاکی لوبناندا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.