Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 20:23

دهۆک میوانداری جامی سووپەری یانەکانی کەنداو دەکات

100%

یەکێتیی جامی کەنداوی عەرەبی بۆ تۆپی پێ بە فەرمی دەستپێکردنی پاڵەوانێتی "جامی سووپەری یانەکانی کەنداو 2026"ی ڕاگەیاند، کە بڕیارە لە شاری دهۆک لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە بچێت.

ئەم ڕووبەڕووبوونەوە مێژووییە لە نێوان یانەی دهۆک ، وەک پاڵەوانی یەکەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو، و یانەی ڕەیانی قەتەری، وەک پاڵەوانی وەشانی دووەمی هەمان پاڵەوانێتی ئەنجام دەدرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوە فەرمییەکە، ڕۆژی 13ی ئۆگستی 2026 وەک کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکە دیاری کراوە. ئەم وەشانە نوێیەی جامی سووپەر وەک وێستگەیەکی گرنگ بۆ پەرەپێدانی ململانێ وەرزشییەکان لە ئاستی ناوچەکە و بەهێزکردنی پێگەی تۆپی پێی کەنداو دەبینرێت.

جاسم سوڵتان ڕومەیحی، سکرتێری گشتیی یەکێتییەکە، دەستخۆشی لە هەوڵەکانی یانەی دهۆک و یەکێتیی تۆپی پێی عێراق کرد بۆ تەواوکردنی ڕێکارە ڕێکخستنییەکان بە مەبەستی میوانداریکردنی یارییەکە بە شێوەیەکی سەرکەوتوو کە شایستە بێت بە ناوبانگی وەرزشی ناوچەکە.

ناوبراو جەختی کردەوە کە گەیشتنی پاڵەوانێتییەکانی کەنداو بۆ ئەم ئاستە نوێیە، ڕەنگدانەوەی ئەو پێشکەوتنە بەرچاوەیە کە لە ساڵانی ڕابردوودا لە هەموو ئاستەکاندا بەدی هاتووە.

 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.