Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 12:23

مارکۆ ڕووبیۆ دڵنیایی دەداتە وڵاتانی کەنداو

100%

مارکۆ ڕووبیۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە پەیامێکی فەرمیدا بۆ ئەنجومەنی هاریکاریی وڵاتانی کەنداو (GCC)، دڵنیایی دایە هاوپەیمانەکانی واشنتن کە هەر جۆرە ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ ئێران نابێتە هۆی لاوازکردنی ئاسایشی ناوچەکە.

ڕووبیۆ جەختی لەوە کردەوە کە ئیدارەی ئەمریکا لە هەموو هەنگاوە دیپلۆماسییەکانیدا بەرامبەر بە تاران، بەرژەوەندی و ئاسایشی وڵاتانی کەنداوی عەرەبی لەبەرچاو دەگرێت. ڕایگەیاند: "هەر ڕێککەوتنێک کە لەگەڵ ئێران ئەنجام بدرێت، بە هیچ شێوەیەک ئاسایشی کەنداو و سەقامگیریی هاوپەیمانەکانمان تێک نادات، بەڵکو ئامانجمان کەمکردنەوەی هەڕەشەکانی ئێرانە بە شێوەیەکی بنەڕەتی."

ئەم لێدوانانەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە وڵاتانی کەنداو بە بایەخ و نیگەرانییەوە چاودێری دانوستانەکانی واشنتن و تاران دەکەن لە ساڵی 2026دا. ڕووبیۆ ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمریکا ڕێگە نادات ئێران ڕێککەوتنەکان وەک دەرفەتێک بۆ فراوانکردنی هەژموونی خۆی یان هەڕەشەکردن لە دراوسێیەکانی بەکاربهێنێت.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دووپاتی کردەوە کە هاوبەشیی ستراتیژیی نێوان ئەمریکا و وڵاتانی کەنداو بەردەوام دەبێت و واشنتن پابەندە بە پاراستنی ڕێڕەوە ئاوییەکان و بەرپەرچدانەوەی هەر جۆرە دەستوەردانێکی تێکدەرانە لە ناوچەکەدا، هاوکات لەگەڵ هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی "دادپەروەرانە" لەگەڵ ئێراندا.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.