دیلسی ڕۆدریگێز، سەرۆکی ڤەنزوێلا بە وەکالەت، ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە بەهۆی دوو بوومەلەرزەی بەهێزەوە کە ڕۆژی چوارشەممە وڵاتەکەی هەژاند، تا ئێستا بە لایەنی کەمەوە 32 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 700 کەسی دیکەش بریندار بوون.
ڕۆدریگێز لە پەیامێکی فەرمیدا بۆ هاووڵاتییانی وڵاتەکەی ئاماژەی بەوە کرد، ئەم ئامارانە سەرەتایین و ئەگەری بەرزبوونەوەیان هەیە. ڕاشیگەیاند کە هێشتا زانیارییەکان لەبارەی ویلایەتی "لا گوایرا" (La Guaira) تەواو نین، کە دەکەوێتە نزیک پایتەخت و بە گوتەی ئەو، زیاترین زیانی بەرکەوتووە.
تیمەکانی فریاگوزاری و تەندروستی لە هەوڵدان بۆ گەیشتن بەو ناوچانەی کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە پەیوەندییان پچڕاوە، بۆ ئەوەی ئاماری کۆتایی قوربانیان و زیانە ماددییەکان ڕابگەیەنن. ڤەنزوێلا لە ئێستادا لە دۆخی ئامادەباشیدایە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی شوێنەوارەکانی ئەم کارەساتە سروشتییە.





کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.