Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 20:22

یسرائیل كاتز: ئەمه‌ریکا هیچ داواکارییەکی نه‌بووه‌ بۆ کشانەوەمان لە لوبنان 

کوردستان TV
100%

یسرائیل کاتز وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئەمریکا داوای کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیلی لە باشووری لوبنان نەکردووە، لە کاتێکدا تاران لە چوارچێوەی دانوستانەکانی لەگەڵ واشنتن جێبه‌جێكردنی ئاگربه‌ستی لوبنانی وه‌كو به‌شێك له‌ یاداشتی نێو ڕێككه‌وتنه‌كه‌ ناساند.

کاتز لە چاوپێکەوتنێکدا لە میانی کۆنفرانسی سەرکردە ناوخۆییەکان لە تەلئەبیب گوتی: ئێمە ڕامانگەیاندووه‌ کە لە هیچ بارودۆخێکدا ناکشێینەوە، ئەمەش دەستکەوتێکی دیپلۆماسییە .

ده‌شڵێت: هیچ داواکارییەکی ئەمه‌ریكامان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه‌ بۆ کشانەوەی ئیسرائیل لە لوبنان.

کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا سوپا پابەند دەبێت بە داواکارییەکی هاوشێوە ئەگەر داواکە بکرێت، یسرائیل کاتز وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل گوتی، بە هاوتا ئەمریکییەکەی، پیت هێگسێت وه‌زیری جه‌نگی ئه‌مه‌ریكای گوتووە و بنیامین ناتانیاهۆش وه‌كو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای گوتووە، "ئێمە لەوێین بۆ پاراستنی دانیشتوانی باکوور".

لای خۆیه‌وه‌، جۆزێف عەون، سەرۆکی لوبنان ڕۆژی سێشەممە ڕەتکردنەوەی داگیرکاری ئیسرائیل و پاراستنی ناوچه‌ سنوورییه‌كانی لوبنانی دووپاتکردەوە، کە هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنی خولی پێنجەمی دانوستانی ڕاستەوخۆی لوبنان لەگەڵ ئیسرائیل لە واشنتن.

لای خۆیەوە تاران دووپاتی کردەوە کە گەیشتن بە ئاشتی لە لوبنان پایەیەکی بنەڕەتییە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی ئێران لەگەڵ واشنتن.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.