Erbil 31°C شەممە 27 حوزەیران 06:33

ڕافائیل گرۆسی: پشکنین بۆ شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێران ده‌كه‌ین

کوردستان TV
100%

ڕافائیل گرۆسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، ڕایگەیاند، پشکنینی شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێران ئەنجامدەدرێت، بەبێ دیاریكردنی شوێن و وادەیەکی ورد بۆ ئەو پرۆسەیە .

گرۆسی لە میانی سەردانەکەیدا بۆ ژاپۆن بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ ڕووبدات، سبەی، هەفتەیەک بێت، یان دوای 10 ڕۆژی تر گرنگ ئه‌وه‌یه‌ به‌ پێی یاداشتی ڕێككه‌وتنی تاران و واشنتن له‌ كۆتایدا پشكنینه‌كه‌‌ هه‌ر ڕوو ده‌دات.

ئەو وتانەی گرۆسی لە کاتێکدایە کە هەڵوێستی جیاواز لە نێوان ئەمه‌ریکا و ئێراندا دروست بووه‌، دوای واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ، لە کاتێکدا بەرپرسانی ئەمریکا پشتڕاستیان کردەوە کە ئێران ڕازی بووە بە بانگهێشتکردنی پشکنەرانی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمیی بۆ تاران .

 تاران به‌ ڕوونی جەختی لەوە کردەوە کە ڕێگە نادات ئەو دەزگایە پشکنینی ئەو دامەزراوانە بکات کە بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە زیانیان بەرکەوتووە.

سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، ئاماژەی بەوەش داوه‌ کە ئەو یاداشتنامە لێکتێگەیشتنەی کە لە نێوان واشنتن و تاران واژۆ کراوە بە ئاشکرا دەڵێت کە چالاکییە ئەتۆمییە پلان بۆ داڕێژراوەکان بۆ شلکردنەوەی یۆرانیۆمی زۆر پیتێنراو دەبێت له‌ ژێر چاودێری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیدا بێت، ئاشکرایە کە دەبێت پشکنین ئەنجام بدەین.

ئاماژەی بەوەشکرد: کاتی پشکنینەکان و ئەو شوێنانەی کە دەیانگرێتەوە لەژێر گفتوگۆدان و بەم نزیکانە بڕیارێک بە هەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ حکوومەتی ئێران دەدرێت.

جێی باسه‌، بە پێی یاسایەک کە لە لایەن پەرلەمانی ئێرانه‌وه‌ پەسەند کرا، دەسەڵاتدارانی ئێران لە مانگی تەمموزی 2025 هاوکارییەکانیان لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕاگرت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.