سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکی نوێدا ڕایگەیاند، کە ئێران واشنتۆنی دڵنیا کردووەتەوە کە هیچ جۆرە باج یان تێچوویەکی بیمە لەو کەشتییانە وەرناگرێت کە بە گەرووی هورمزدا تێپەڕ دەبن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 24ـی حوزەیران، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند: ئێران دەڵێت هیچ جۆرە باج یان تێچوویەکی بیمە لەو کەشتییانە وەرناگرێت کە بە گەرووی هورمزدا تێپەڕ دەبن ئەگەر دەرکەوێت ئەم زانیارییانە ناڕاستن، دانوستانەکان دەستبەجێ کۆتاییان دێت.
هەروەها سەرۆکی ئەمریکا ڕاشیگەیاند: هیچ بڕە پارەیەک ڕادەستی ئێران نەکراوە، بەڵکو ئێمە بەشێک لە پارە سڕکراوەکانی خۆیان (کە لەژێر کۆنترۆڵی ئێمەدایە) بەکاردەهێنین بۆ کڕینی گەنم، گەنمەشامی و سۆیا لە کێڵگە و جووتیارانی ئەمریکا.
ترەمپ ئاماژەی بەوەش دا، کە ئێران پێویستییەکی زۆری بە خۆراک هەیە و ئەمریکا ئەو خۆراکەیان بۆ دابین دەکات، بەڵام تەنها بە کڕینی بەرهەمەکان لە ناوخۆی ئەمریکا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.