Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 18:20

ئێران بۆ کۆچی دوایی خامنەیی 3 ڕۆژ پشووی فەرمی لە تاران ڕاگەیاند

100%

دەسەڵاتدارانی ئێران بە شێوەیەکی فەرمی بڕیاریاندا بە ڕاگەیاندنی 3 ڕۆژ پشووی گشتی لە تارانی پایتەخت، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی جەماوەریی بەخاکسپاردنی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران.

میدیا فەرمییەکانی ئێران بڵاویانکردەوە کە ئەم پشووە سەرجەم فەرمانگە حکومییەکان، بانکەکان و ناوەندەکانی خوێندن لە تاران دەگرێتەوە. مەبەست لەم بڕیارە ڕەخساندنی دەرفەتە بۆ هاووڵاتیان تاوەکو بەشداری لە ڕێوڕەسمی ماڵاوایی و پرسەکەدا بکەن، کە پێشبینی دەکرێت ملیۆنان کەس لە ناوچە جیاجیاکانی ئێرانەوە ڕوو لە پایتەخت بکەن بۆ بەشداریکردن لەو مەراسیمە مێژووییەدا.

هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەم پشووەدا، ڕێکارە ئەمنییەکان لە تاران و دەوروبەری گەیشتوونەتە بەرزترین ئاستی ئامادەباشی. هێزە ئەمنییەکان و سوپا ڕاسپێردراون بۆ پاراستنی ئاسایشی پایتەخت و ڕێکخستنی هاتووچۆی ئەو لێشاوە زۆرەی خەڵک کە چاوەڕوان دەکرێت بڕژێنە سەر شەقامەکان. هەروەها چاوەڕوان دەکرێت چەندین وەفدی باڵای بیانی و سەرکردەی وڵاتانی ناوچەکە بۆ بەشداریکردن لە پرسەکەدا بگەنە تاران.

کۆچی دوایی خامنەیی گۆڕانکارییەکی مێژوویی و هەستیارە لە ناوخۆی ئێران و ناوچەکەدا، ڕاگەیاندنی ئەم پشووە فەرمییە و سازکردنی مەراسیمی گەورە، وەک ئاماژەیەک دەبینرێت بۆ نیشاندانی هێز و جێگیریی سیستمەکە لەم قۆناغی گواستنەوەیەدا. ناوەندە سیاسییەکانی جیهان بە وردی چاودێری دۆخەکە دەکەن، چونکە تاران لەم چەند ڕۆژەی پرسەدا دەبێتە چەقی سەرنجی میدیا جیهانییەکان بۆ ناسینی ڕێبەری داهاتووی ئەو وڵاتە.

خامنەیی بۆ ماوەی زیاتر لە 37 ساڵ (تاوەکو حوزەیرانی) 2026 وەک بەرزترین دەسەڵات لە ئێراندا مایەوە. ئەو وەک فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و خاوەنی بڕیاری کۆتایی لە هەموو پرسە ستراتیژییەکانی وڵات، لەوانە بەرنامەی ئەتۆمی، سیاسەتی دەرەوە و کاروباری ناوخۆ، ڕۆڵێکی بێ رکابەری هەبوو لە ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی 21ی حوزەیرانی 2026لە تاران لە بۆردومانێکی سوپای ئەمریکا و ئیسرائیلدا کوژرا  

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.