بۆ ئەو نووسەر و سیناریۆنووسانەی دەیانەوێت بگەنە کایە جیهانییەکان، دەرفەتێکی نوێ بۆ پێشکەشکردن بۆ خەڵاتی نێودەوڵەتیی "Nicholl Fellowships" بۆ ساڵی 2026-2027 ڕاگەیەندرا.
دوای ئەوەی ژمارەی پێشکەشکردنەکان لە ڕێگەی سەکۆی (The Black List) گەیشتە ڕێژەی دیاریکراو و داخرا، ڕێکخەرانی خەڵاتەکە ڕایانگەیاند کە ئێستا دەرگای پێشکەشکردن لە ڕێگەی دامەزراوەی (Writers Guild Foundation) کراوەیە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، پرۆسەی وەرگرتنی سیناریۆکان تاوەکو 20ی تەممووزی 2026 بەردەوام دەبێت، بەڵام مەرجێکی توند هەیە؛ تەنها 2000 داواکاری یەکەمی شیاو وەردەگیرێن. هەر کاتێک ژمارەی پێشکەشکردنەکان گەیشتە ئەو ئاستە، پرۆسەکە دادەخرێت ئەگەر پێش وادەی دیاریکراویش بێت.
خەڵاتی "Nicholl Fellowships" یەکێکە لە گرنگترین و بەناوبانگترین خەڵاتەکانی جیهان بۆ سیناریۆنووسان، کە ساڵانە لەلایەن ئەکادیمیای هونەر و زانستەکانی وێنەی جوڵاو (ئۆسکار) سەرپەرشتی دەکرێت و دەرفەتێکی گەورەیە بۆ ناساندنی دەنگە نوێیەکان لە جیهانی سینەمادا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.