بانکی ناوەندیی عێراق هەنگاوی نوێی چاکسازی ڕادەگەیەنێت؛ بڕیار لەسەر بانکە سزادراوەکان و نرخی دینار دەدرێت
بانکی ناوەندیی عێراق، ڕۆژی دووشەممە 22ی حوزەیرانی 2026، لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا بەردەوامیی هەنگاوەکانی بۆ چاکسازیی گشتگیر لە کەرتی دارایی و بانکی و پاراستنی سەقامگیریی بەهای دراو ڕاگەیاند.
گرنگترین خاڵەکانی ڕاگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی ئەمانەن:
1. گەڕانەوەی بانکە راگیراوەکان کە نەیاندەتوانی پارە بنێرن:
بانکی ناوەندی ئاشکرای کرد کە گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی بۆ دووبارە تێکەڵکردنەوەی کۆمەڵێک بانکی عێراقی بۆ ناو سیستمی حەواڵەی دەرەکی، کە پێشتر لە مامەڵەکردن بە دۆلار قەدەغەکرابوون.
2. گەشەپێدانی پارەدانی ئەلیکترۆنی:
لە پێناو پەرەپێدانی شێوازی پارەدانی مۆدێرن، بانکی ناوەندی ڕایگەیاند کە کارە تەکنیکییەکانیان تەواو کردووە بۆ بەرزکردنەوەی سەقفی کارتەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی بۆ کۆمپانیا و خاوەن کارە بازرگانییەکان،
3. جێگیریی نرخی ئاڵوگۆڕی دینار و دۆلار:
بانکی ناوەندی دڵنیایی دایە هاووڵاتیان و بازرگانان کە پابەندە بە پاراستنی سەقامگیریی نرخی ئاڵوگۆڕی دینار بەرامبەر دۆلار.
4. ڕەتکردنەوەی دەنگۆی گۆڕینی نرخی دۆلار:
لە ڕاگەیەندراوەکەدا بە ڕوونی ئاماژە بەوە دراوە کە "هیچ نییەتێک بۆ گۆڕینی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو لە ئارادا نییە"،.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.