ڕێکخەرانی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان، بە فەرمی وادەی بەڕێوەچوونی خولی داهاتووی فیستیڤاڵەکەیان ڕاگەیاند، کە ئەمساڵ یادێکی تایبەت و مێژوویی لەخۆ دەگرێت.
بڕیارە لە نێوان 11 بۆ 22ی ئایاری 2027، فیستیڤاڵی کان هەشتاهەمین (80) خولی خۆی بەڕێوە ببات. ئەم خولە تەنها فیستیڤاڵێکی ئاسایی نابێت، بەڵکو ئاهەنگی هەشت دەیە لە داهێنان، دۆزینەوەی فیلمی نوێ و کۆبوونەوەی گەورەترین ئەستێرەکانی جیهان دەبێت لە فەرەنسا.
ڕێکخەرانی فیستیڤاڵەکە لە پەیامێکیاندا ڕایانگەیاند: "هەشت دەیە لە سینەما، دۆزینەوە و چاوپێکەوتن... لە ئایاری داهاتوودا چاوەڕێتانین بۆ ئەوەی پێکەوە ئاهەنگی ئەم یادە بکەینەوە و بەردەوامی بەم سەرکێشییە بدەین."
فیستیڤاڵی کان یەکێکە لە سێ گەورەترین و گرنگترین فیستیڤاڵە سینەماییەکانی جیهان، و بڕیارە لە خولی 80یەمینیدا بەرنامە و چالاکی بێوێنە بۆ سینەماکاران و هەوادارانی هونەری حەوتەم پێشکەش بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.